تاريخ: ۱۳۹۶ پنج شنبه ۱ تير ساعت ۱۸:۱۴ بازدید: 181      نظرات: 0      کد مطلب: 4094

کاریکاتێریستێکی کورد له‌ رۆمانیا خه‌ڵات کرا


خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و حه‌وته‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیا له‌ ساڵی ۲۰۱۷ به‌ خاتوونێکی کورد پێشکه‌ش کرا.

به‌ ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و حه‌وته‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیا له‌ ساڵی ۲۰۱۷ به‌ خاتوو ژاله‌ یوسفی نژاد، کاریکاتۆریستی سنه‌یی پێشکه‌ش کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کاریکاتۆریسته‌ کورده‌ ۲ هه‌زار یۆری وه‌ک خه‌ڵات و له‌وحه‌ی تایبه‌تی ڕێز گرتنی پێشکه‌ش کرا.

فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیا یه‌کێکه‌ له‌ ناسراوترین فستیڤاڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ بواری کاریکاتێر.

شایانی باسه‌ که‌ خاتوو ژاله‌ یوسفی نژاد له‌ دایکبووی ساڵی ۱۳۶۶ هه‌تاوییه‌ له‌ شاری سنه‌، ده‌رچووی به‌شی گرافیکی زانکۆی هونه‌ره‌ جوانه‌کانه‌ و ماوه‌ی ۴ ساڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی پڕۆفشنال کاری هونه‌ری ده‌کات و تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و بیانی پێشکه‌ش کراوه‌.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد