تاريخ: ۱۳۹۵ جمعه ۴ تير ساعت ۱۳:۲۴ بازدید: 1309      نظرات: 0      کد مطلب: 1399

ساڵح موسلیم: ئه‌مریكاو روسیا له‌سه‌ر فیدراڵیه‌تی‌ رۆژئاوا بێده‌نگبوون


ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی‌ په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاند، ئه‌مریكاو روسیا له‌ئێستادا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌ له‌باره‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سیستمی‌ فیدراڵییه‌وه‌ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پرسه‌كه‌یان بۆ روونكردوونه‌ته‌وه‌.

 
 

رۆژی‌ 17ی ئه‌م مانگه‌، به‌شداربووانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دیاریكردنی‌ سیستمی‌ فیدراڵی‌ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان كه‌ له ‌رمێلان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ سیستمی‌ فیدراڵیان له‌ رۆژئاواو باكووری‌ سوریا په‌سه‌ندكرد.
پێش په‌سه‌ندكردنی‌ سیستمی‌ فیدراڵی‌، ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوویی خاكی‌ سوریادایه‌و دوای‌ راگه‌یاندنی‌ سیستمه‌كه‌ش روسیا هه‌مان قسه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به‌دژایه‌تی‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ كوردانی‌ رۆژئاوا لێكدرایه‌وه‌.
ساڵح موسلیم له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی قه‌به‌سی‌ كوه‌یتی‌ كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی روسیا و ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی سیستمی فیدراڵی له‌ رۆژئاوا و باكووری سوریا رایگه‌یاندووه‌ "روس و ئه‌مریكیه‌كان دژایه‌تی پرۆژه‌ی سوریای‌ نوێ و سیستمی ناوه‌ندی ناكه‌ن، ئێمه‌ له‌و باوه‌ڕه‌داین سیستمی فیدراڵی تاكه‌ رێگایه‌ بو پاراستنی یه‌كگرتوویی سوریا و ئه‌وانه‌ی رازی نین با به‌دیلی‌ خۆیان پێشكه‌شبكه‌ن".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ ئه‌مریكا و روسیا سه‌ره‌تا ناڕازیبوونی خۆیان له‌ راگه‌یاندنی فیدراڵی رۆژئاوا نیشانداوه‌، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پێیانوتوون سیستمی ئه‌و وڵاتانه‌ش فیدراڵیه‌، بێده‌نگبوون‌.
موسلیم جه‌ختده‌كاته‌وه‌، له‌ باكووری سوریا ئامانجیان ده‌وڵه‌تی كوردی نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وان داوای سوریایه‌كی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن كه‌ كوردیش به‌شێكبن لێی‌، به‌جۆرێك خاوه‌ن هه‌موو مافه‌كانی دیموكراتی بن.
وتیشی: "له‌ سوریا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ماوه‌ی به‌سه‌رچووه‌ و ناگه‌ڕێته‌وه‌ دواوه‌، چی له‌ سێبه‌ری سه‌له‌فییه‌كان یان له‌ سێبه‌ری به‌عسدا بێت گه‌لی سوریا چیتر رازی نابێت بگەڕێته‌وه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌".
موسلیم جه‌ختده‌كاته‌وه كه‌ پرۆژه‌ی سوریای نوێ له‌ رۆژئاواوه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ ده‌رعا و لازقیه‌ كۆتاییدێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد