تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۷ فروردين ساعت ۱۳:۲۲ | بازدید: 1227 نظرات: 0 کد مطلب: 1398 |
گوته‌بێژى ره‌سميى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، ليوا ئيگور كوناشينكۆڤ، رايگه‌ياند، به گوێره‌ى به‌دواداچوونى كه‌ناڵى "RT"، به‌ڵگه‌ى ئه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، په‌يوه‌ندى دارايى و هاوكارى له نێوان توركيا و گرووپ و ميليشيا تيرۆريستييه‌كانى سووريا هه‌يه.
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هاژه و به گێڕانه‌وه له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان، كوناشينكۆڤ، گوتى: ناكرێت ئه‌و راپۆرته ته‌له‌فزيۆنييه ناديده بگرين، كه تێيدا ده‌ركه‌وتووه، توركيا په‌يوه‌ندييه‌كى وردى هه‌يه له‌گه‌ڵ تيرۆريستانى ناو سووريا.
هه‌روه‌ها گوتى: وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ماوه‌ى چه‌ند مانگێك له‌مه‌و به‌ر به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى بڵاوكرده‌وه، له باره‌ى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له نێوان توركيا و ميليشيا تيرۆريستييه‌كانى ناو سووريا. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه توركيا هاوكارى دارايى تيرۆريستان ده‌كات و هاوكاريانه بۆ به‌قاچاغ فرۆشتنى نه‌وتى خاوى سووريا.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه هێشتا توركيا به چه‌كوچۆل و ته‌قه‌مه‌نى هاوكارى و كۆمه‌كى ميليشيا تيرۆريستييه‌كانى ناو سووريا ده‌كات.
ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى سوپاى رووسيا ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هێشتا كات ماوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى زۆرترى هه‌بوونى په‌يوه‌نديى له نێوان توركيا و تيرۆريستان ئاشكرا ببێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا، ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوپاى رووسيا، به بير‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى هێنايه‌وه كه به‌ڵگه‌ى ته‌واو له‌به‌رده‌ستن له باره‌ى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى نێوان تيرۆريستان و توركيا و گوتى: ئيدى بۆ ده‌ست له‌كارناكێشێته‌وه، خۆ ئه‌و به‌ڵێنى دابوو، هه‌ر به‌ڵگه‌يه‌ك هه‌بێت ئه‌و ئاماده‌يه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
كه‌ناڵى "RT" به‌رنامه‌يه‌كى به‌ڵگه‌نامه‌يى له باره‌ى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى نێوان توركيا و تيرۆريستان به تايبه‌تى رێكخراوى داعش بڵاوكرده‌وه، كه له شاره‌كانى شه‌دادى، رمێلان، قاميشلۆ و گرێ سپى رۆژئاواى كوردستان ئاماده‌ى كردبوو، تێيدا به‌ڵگه‌ى وردى له باره‌ى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى نێوان داعش و توركيا خستبووه‌ڕوو.
توركيا له ئاستى نێوده‌وڵه‌تييدا به هاوكاريكردنى داعش تۆمه‌تبار ده‌كرا، به‌ڵام دواتر په‌يوه‌ستى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بوو، به‌رده‌واميش ره‌تيده‌كاته‌وه، په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه هه‌بێت.
له سه‌روبه‌ندى داگيركردنى مووسڵ له لايه‌ن داعشه‌وه له 10ى حوزه‌يرانى 2014، كونسوڵخانه‌ى توركيا له مووسڵ مابوويه‌وه و دواى چه‌ند رۆژێك له داگيركردنى شاره‌كه، چه‌كدارانى داعش كونسوڵخانه‌كه‌يان گه‌مارۆدا و دواى نزيكه‌ى دوو مانگ، كارمه‌ند و كونسوڵى توركيايان به سه‌لامه‌تى و به بێ ئه‌وه‌ى هيچ زيانێكيان پێ بگات راده‌ستى توركيا كرده‌وه.
پێشتريش، لايه‌نه كوردييه‌كان له رۆژئاوا چه‌ند جارێك توركيايان به هاوكاريكردنى چه‌كدارانى داعش و دژايه‌تيكردنى نه‌يارانى داعش تۆمه‌تبار كردبوو.