تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۸ فروردين ساعت ۱۳:۱۸ بازدید: 1152      نظرات: 0      کد مطلب: 1396

ته‌قینه‌وه‌ی مین کرێکارێکی شاره‌داری مه‌هابادی بریندار کرد


ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی به‌جێماو له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق له شاری مه‌هاباد ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 7ی خاکه‌لێوه‌ بوو به هۆی بریندار بوونی کرێکارێکی شاره‌داری.


 

به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هاژه، فه‌رمانده‌ی ئینتزامی مه‌هاباد ڕایگه‌یاند: ئه‌م ڕووداوه‌ له شه‌قامی ساحلی ئه‌م شاره و له گه‌ڕه‌کی گومرکی خوارێ له نێو فه‌زای سه‌وز ڕووی داوه‌.

سه‌رهه‌نگ بابانیژاد هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م ڕووداوه‌ کاتێک هاتۆته ئاراوه‌ که کرێکارانی شاره‌داری خه‌ریکی کار کردن له فه‌زای سه‌وز، هه‌ڵکه‌وتوو له‌م گه‌ڕه‌که‌دا بوون و بێڵی یه‌کێک له کرێکاره‌کان له‌ مین که‌وتووه و بۆته هۆی ته‌قینه‌وه‌.

ئه‌و هه‌روها ڕاشیگه‌یاند: له‌م ڕووداوه‌دا لاقی کریکارێکی شاره‌داری بریندار بووه و خێرا به‌ڕی کراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌هاباد.

سه‌رهه‌نگ بابانیژاذ وتێ: ئه‌و كڕێكاره ئێستا له نه‌خۆشخانه ڕاگیراوه‌ و به‌خته‌وه‌رانه به گشتی بارودۆخی باشه. له سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ش خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌‌ین و دواتر زانیاری زیاتر  له به‌ر ده‌ستی ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌نێین.

 

سه‌رچاوه‌: ئیرنا/ وه‌رگێڕان: هاژه



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد