به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر،ئێواره‌ی دوێنێ له میانه‌ی به‌ڕێوه چوونی کۆڕێکی ئه‌ده‌بی دوو کتێبی نوێی حه‌وزه‌ی هونه‌ری له پارێزگای کوردستان ڕوونوێنی کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا کۆمه‌ڵه شێعری "ته‌سبێح به دهڵداری منه‌وه" له نووسینی محه‌مه‌د ڕه‌حیمی ڕوونوێنی کرا.
هه‌روه‌ها کتێبی "محه‌به‌تی شاراوه"، یاده‌وه‌رییه‌کانی فه‌رمانده‌ی کورد محه‌مه‌د که‌ریمی له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق ڕوونوێنی کرا.
ئه‌مین مورادی، سه‌رۆکی ئیداره‌ی گشتی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: حه‌وزه‌ی هونه‌ری له ته‌نیشت چالاکییه‌کانی دیکه‌ی خۆی گرنگی تایبەت به شێعر و چیرۆک ده‌دات.
ئه‌و وتی: چاپی کتێب به تایبه‌ت شێعر به‌رده‌وام یه‌کێک له یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان بووه و له میانه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا کاری زۆر باش ئه‌نجام بووه.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له شاعران و ئه‌دیبانی کورد به‌شداریان کرد بوو، هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه چه‌ندین پارچه شێعری دینی پێشکه‌ش کرا.