تاريخ: ۱۳۹۶ شنبه ۲۰ خرداد ساعت ۱۸:۲۰ بازدید: 1870      نظرات: 0      کد مطلب: 3985

وێنه‌یه‌كی ئاكرێ خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی پێ ده‌درێ


وێنه‌ی نه‌ورۆزی شاری ئاكرێ كه‌ خه‌ڵاتی گۆڤاری فۆتۆگرافه‌ریی ئه‌مریكی پێ به‌خشرا

به‌ ڕاپۆرتی هاژە وێنه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی ئاكرێی باشووری كوردستان، خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی پێده‌درێت. فۆتۆگرافه‌ری ئه‌مریكی "سباستیان مێیه‌ر" كه‌ فۆتۆگرافه‌رێكی ئه‌مریكییه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌ كوردستان، به‌ تایبه‌تی شاری سلێمانی ژیاوه‌و زمانی كوردیش فێر بووه‌، ساڵی 2010 وێنه‌یه‌كی نه‌ورۆزی ئاكرێی گرتووه‌و توانیوویه‌تی خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی بواری قۆتۆگرافی پێزوه‌ربگرێت.

ئه‌و خه‌ڵاته‌ ناوی (PDN) و له‌ لایه‌ن گۆڤاری فۆتۆگرافه‌ریی ئه‌مریكی له‌ شاری نیویۆركی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دراوه‌ته‌ سباستیان مێیه‌ر.

وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كه‌، ئه‌و ساته‌ گیراوه‌، كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجان و لاوانی شاری ئاكرێ، به‌ جل و به‌رگی كوردی و مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆزه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ر چیای ئاكرێ كه‌وتوونه‌ته‌ رێ و حه‌ماسه‌ت و چالاكییان پێوه‌ دیاره‌.

سباستیان ناوی له‌ وێنه‌كه‌ ناوه‌ " له‌ژێر هه‌ر بسته‌ ئاسمانێكدا" و له‌ رێگه‌ی وێنه‌كه‌وه‌ باسی خه‌باتی نوێی كورد ده‌كات بۆ ئازادی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌ پاش ساڵی 2003 وه‌ توانیوویانه‌ هه‌نگاوی گرنگ بنێن بۆ مافه‌كانیان.

نه‌ورۆزی ئاكرێ به‌هۆی جوگرافیا و شێوازه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ئاگركردنه‌وه‌، ساڵانه‌ بۆته‌ جێگای بایه‌خی میدیاكان به‌ گشتی و ئه‌و چالاكییه‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی بیانیشه‌وه‌ بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێت.




برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد