تاريخ: ۱۳۹۶ شنبه ۲۰ خرداد ساعت ۱۸:۰ بازدید: 2662      نظرات: 0      کد مطلب: 3983

سودە گرنگەکانی خواردنی توو


هاژه- توو بەوە جیادەکرێتەوە لە میوەکانی دیکە ڕێژەیەکی بەرز لە دژە ئۆکسانی تێدایە،دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  "C" و ڕیشاڵ و ماددە کیمیاییە ڕوەکیەکان ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و دەشبێتە ھۆی وەستانی کاری ھستامین کە ھۆکارە بۆ توشبوون بە حەساسیەت،ئەمانەش کۆمەڵێک سودی دیکەی توون:
١-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە برینی گەدە.
٢-پارێزگاری ڕێژەی لێدانی دڵ دەکات.
٣-خواردنی توو بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە نەخۆشی جگەریان ھەیە.
٤-ھەستی تینوێتی کەمدەکاتەوە.
٥-ترشەڵۆکی گەدە ناھێڵێت.
٦-بۆ پێست بەسودە و ڕەونەقداری دەکات.
٧-خواردنی توو بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە بەدەست گرفتی کەمخوێنی و ھەوکردنی میزەڵدانەوە دەناڵێنن.
٨-ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات ،دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکر سودی لێوەربگیرێت.
٩-ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی چەوری زیان بەخش و سوڕی خوێنیش چالاک دەکات.
١٠-ئەو دژە ئۆکسانەی کە تێیدایەتی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە.


برچسب ها: توو, خواردن, سلامت, هاژه

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد