تاريخ: ۱۳۹۶ پنج شنبه ۱۸ خرداد ساعت ۱۷:۴۶ بازدید: 226      نظرات: 0      کد مطلب: 3968

کۆڕێک بۆ کاره‌کانی به‌ختیار عه‌لی له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ چوو


له‌ باکووری ئێران و له‌ لایه‌ن خانه‌ی چیرۆکی بیژه‌ن نه‌جدی له‌ پارێزگای گیلان کۆڕێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌کانی به‌ختیار عه‌لی به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر ، له‌ باکووری ئێران و له‌ لایه‌ن خانه‌ی چیرۆکی بیژه‌ن نه‌جدی له‌ پارێزگای گیلان کۆڕێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌کانی به‌ختیار عه‌لی به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کۆڕه‌ له‌ شاری لاهیجانی باکووری ئێران به‌ڕێوه‌ چوو که‌ وه‌رگێڕی ناسراوی کورد، مه‌ریوان حه‌ڵه‌بجه‌یی به‌شداری تێدا کردبوو. 

کۆڕه‌که‌ له‌ لایه‌ن ماڵی چیرۆکی بیژه‌ن نه‌جدی، نووسه‌ری ناسراوی ئێران به‌ڕێوه‌ چوو که‌ تێیدا مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و ڕه‌زا عابید، ڕخنه‌گه‌ری ئه‌ده‌بی ئێران ڕا و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ڕۆمانه‌کانی به‌ختیار عه‌لی خسته‌ به‌رده‌ست.

هه‌ڵه‌بجه‌یی سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به‌ سەرتاکانی سەرهەڵدانی ڕۆمانی کوردی و قۆناغەکانی بابەتێکی پێشکه‌ش کرد و دواجار خوێندنه‌وه‌ی خۆیی له‌ ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی به‌ختیار عه‌لی باس کرد.

ئه‌م وه‌رگێڕه‌ به‌توانایه‌ی کورد دواجار باسی له‌ زمان و فۆڕمی نوێی به‌ختیار عه‌لی له‌ نه‌سر و ڕۆمانی کوردیدا کرد.

له‌درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌، لاینگرنای ئه‌ده‌ب که‌ به‌شداری کۆڕه‌که‌یان کردبوو بە رودی ڕۆمان و بەرهەمەکانی بەختیار عەلی یان تاوتوێ کرد و به شی کۆتایی کۆڕەکەش تەرخان کرابوو بە پرسیار و وەڵام لە بارەی ئەدەبی کوردی و ناوەرۆکی بەرهەمەکانی بەختیار عەلی کە بووە جێگەی سەرنجی بەشداران.

لەو کۆڕە ئەدەبییەدا هەر یەک له ڕۆمان نووسان و ڕەخنەگران ڕەزا عابید، شەهلا شەهابیان، مەهشید پووڕەنگ و مەسعەود یووسفی لەبارەی ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی کە کراونەتە فارسی قسەیان کرد.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ کۆتایی کۆڕەکەدا بەشێک لە ڕۆمان و بەرهەمه‌کانی بەختیار عەلی له‌ لایه‌ن وه‌رگێڕی ڕۆمانه‌کان، مه‌ریوان حه‌ڵه‌بجه‌یی واژۆ کرا و بەسەر ئامادەبواندا دابەش کرا.

مەریوان هەڵەبجەیی، یەکێک لە وەرگیڕە ناسراو و پڕ کارەکانی کوردە کە لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک شیعر، چیرۆک و ڕۆمانی ئەدەبیاتی هاوچەرخی ئێرانی وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی و هاوکات چەندین بەرهەمی نووسەر و ئەدیبانی هه‌رێمی کوردستانی کردووە بە فارسی کە یەک لەو نووسەرانەی کە بەرهەمەکانی لە ئێران پێشوازیی زۆری لێ کراوە، بەختیار عەلی ڕۆمان نووسی ناسراوی کوردە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد