تاريخ: ۱۳۹۵ پنج شنبه ۱۲ فروردين ساعت ۱۲:۵۹ بازدید: 1294      نظرات: 0      کد مطلب: 1386

ئاکادێمی موسیقای ئاوای کوردی سەردەشت نەورۆزانەی خۆی پێشکەش کرد


به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری هاژه له شاری سه‌رده‌شت، ڕۆژی 9ی خاکه‌لێوه‌ی 1395ی هه‌تاوی لە هۆڵی سینەمای شاری سەردەشت ئاکادێمی موسیقای ئاوای کوردی سەردەشت پاش هەوڵ دانێکی بێ پسانەوە توانی بە بۆنەی ٨٠ مانگ کار وچالاکی خۆی و بە بۆنەی دوایی هێنان بە کارەکانی کۆنسێرتێکی موسیقا و گۆرانی و شێعری کرد بە نەورۆزانەی ئەوساڵ.
لەو مەراسیمە‌دا ڕیز گیرا لە ١٠ کەسایەتی هونەری و ئەدەبی و ورەزشی و کۆمەڵایەتی شار، هەروەها ڕێز گیرا لە مامۆستایان و قوتابیان و هاوکارانی فێرگە.
١/ لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا شۆرش ئەبوبەکری وەک بەرپرسی فێرگە و بەڕێوەبەری بەرنامەکە بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و کورتە باسێکی لەسەر مێژووی موسیقای سەردەشت و ڕاپۆرتێک لە کار و چالاکییەکانی فێرگە و هەروەها باس لە کێشە و گرفتەکانی هونەر کرد
٢/ پاشان لە دەستپێکی به‌رنامه‌که داوا کرا ٣٠ چرکە بۆ یادی شەهیدانی هەلەبجە و سەردەشت بەشداربوان لەسەر پێ بوەستن
٣/ ئاهەنگی هەڵەبجەی شەهید و خوایە وەتەن ئاواکەی لە لایەن گروپی موسیقای ئاوای کورد پێشکەش کران
٤/ دواتر ماموستایان عەبدولخاڵەق نەقیب و رەسوڵ خزری ناسراو بە قەلەندەر شیعریان پێشکەش کرد
٥/ جەندین پارچە موسیقای سۆلۆ و دونەوازی و سێ نەوزی لە لایەن قوتابیان و هونەرمەندان پێشکەش کرا
٦/ لە درێژەی به‌رنامه‌که‌دا  مامۆستا خله‌ده‌رزی به هاوکاری شۆرش ئەبوبەکری حەیرانێکی پێشکەش کرد و دواتر لە لایەن بەپرسی فێرگە کورتە باسێک لە سەر هونەر و چالاکی و تواناکانی ماموستا خدر قادری باس کرا و بۆ جارێکیتر داوا لە شۆرای شار کرا له ساڵی نوێساز کردنی پەکەری مام خدر قادری تەسویب بکرێت و بەشدار بوان بە چەپڵە پێشوازیان کرد
 
٧/ دواتر هونەرمەندانی لاو مەحەمەد حوسێن خودایی کەیوان سەنایی وعادل رەشیدی بە هاوکاری هونەرمەند هیوا گولابی گۆرانی خۆیان پێشکەش کرد
٨/پاشان مام ئەحمەدە مەندە بە شمشاڵ و خەڵە عەلی حەیرانبێژ بە شمشال و مەقام کۆڕەکەیان ڕازاندەوە
٩/ هونەرمەندان ئازاد رەحیمی ئەقدەم و بێستون ئازەری و ئاهەنگی تایبەتیان ەب انوی شەیدای پێشکەش کرد
١٠/شایان زەرزا و شۆرش ئەبوبەکری دوو قٶلی ئاهنەگی جان مەریەکمیان پێشکەش کرد
١١/ئاهەنگی کۆتایی بەرنامەکە سرودی ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە بە بەشداری هەموو ژەنیارەکان و گۆرانی بێژەکان و بە پێشوازی گەرمی خەڵک پێشکەش کرا و لە کۆتاییدا تەندیسی تایبەت پێشکەش کرا بە هونەرمەندە پێشکسوتەکان/ ماموستا خدر قادری حەیرانبێژ / عەبدول خالەق نەقیب شاعیر / ئیسماعیل مەسروی خۆشنوس/ عەزیزی بەریاجی خۆشنوس / ڕەحیم سەباغی وێنە گر /ڕەوسل خزری شاعیر..مام ئەحمەدە مەندە شمشاڵ ژەن ....هەروەها رێز گیرا لا ڕامان زاهیری وێنە گر و ئاوات رەشیدی وەرزشوان و پاشان خەڵاتی بەرنامە بە سەر هەموو بوشدار بوون ماموستایان و قوتابیانی فێرگە دا دابەش کرا و ڕێز گیرا لە هاوکارانی فێرگە و ئەو بەرنامە.....جێی ئاماژه‌یه که ئەو بەرنامەیە به هاوکاری فەرمانداری شار و موعاونتی فەرمانداری / بەشی فەرهەنگی فەمانداری و شۆڕای شار و کۆمەڵێک دۆست و هونەرمەند و بنەماڵەی قوتابیەکان و هاوشاریانی ئازیز بەڕێوە چوو...
 
 


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد