تاريخ: ۱۳۹۶ دوشنبه ۱۵ خرداد ساعت ۱۸:۴۳ بازدید: 1416      نظرات: 2      کد مطلب: 3935

نەخۆشخانەی دابینی کۆمەڵایەتی سنە بووە نێوەدەوڵەتی


بەرپرسی گشتی دەرمانی دابینی کۆمەڵایەتی کوردستان وتی: نەخۆشخانەی دابینی کۆمەڵایەتی سنە بە هۆی هەبوونی ستانداردە جیهانییەکانی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکی وڵات مۆڵەتی نێودەوڵەتی بوونی ئەو بنکەیەی دا.

بە ڕاپۆرتی هاژه، هووشەنگ فوولادی وتی: ڕێکخراوی دابینی کۆمەڵایەتی بە دەرکی گرنگایەتی دەرمان لە ژیانی بیمەکراوەکان و ناسینی ئەو بابەتە کە زۆربەی ئەوان لە ڕیزی چینە خوارەکانن تەواویی هەوڵەکانی خۆیان دەخەنە گڕ تا رەوتی دەرمان بگەیێننە ستانداردی جیهانی.

بەرپرسی دەرمانی دابینی کۆمەڵایەتی پاریزگای کوردستان زیادی کرد: سەرەنجی تایبەت بە پارێزگای کوردستان بووەتە هۆی ئەوەی کە ناوەندەکانی دەرمانی ڕێکخراوی دابینی کۆمەڵایەتی یەکمایەتی یەکەمی خەڵک بێت بۆ دەرمان و لە تەواویی بوارەکانی دەرمان و لێزانیدا زیاترین خزمەتگوزاریان هەیە.

ناوبراو وتی: بە پێی ئەو ڕێککەوتنە نەخۆشخەکانی دابینی کۆمەڵایەتی سنە لە ڕیزی چەند نەخۆشخانەی ولاتەوە جێ دەگرێت کە ئیزنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیانی بیانی وەرگرتووە و ئەمەش جگە لە بردنە سەرەوەی ئاستی زانستی و فەرهەنگی وڵات دەبێتە هۆی دروست بوونی سەرچاوەیەکی ئابووری و پتەو بوونی ڕەوتی دیپلۆماسیی نا سیاسی و بەهێز کردنەوەی پێوەندیی خەڵکی ئێران لە گەڵ وڵاتانی تردا.

مێهر



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۶/۳/۱۵
انشاڵاکەنمونەاش بیشترشود
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۶/۳/۱۵
دس خۆشیان لێدکەم

نظر خود را براي ما ارسال كنيد