تاريخ: ۱۳۹۶ دوشنبه ۱۵ خرداد ساعت ۱۱:۳۵ | بازدید: 2038 نظرات: 0 کد مطلب: 3934 |
هاژه ـ ژماره 194ی گۆڤاری کۆمەڵایه‌تی، فەرهه‌نگی، ئه‌دەبی مەهاباد چاپ و بڵاو کرایه‌وە.
له‌م ژمارەیه‌دا ڕووبه‌رگه‌که‌ی به وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندی کورد خوالێخۆشبوو "خەلیل سەدیقی" نهخشاوە و له ناو گۆڤارەکەشدا چەند بابه‌تی پێوەندیدار سەبارەت به ژیانی هونه‌ری و که‌سایه‌تی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له چاپ دراوە، وەک: "چل و هەشت ساڵ دوای خەلیل سەدیقی"، "دیدار لەگەڵ خوسرەو سەدیقی"، "بیرەوەریی دۆستانی خەلیل سەدیقی"و هێندێک وێنه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده که بۆ یه‌که‌م جار بڵاو دەبنه‌وە.
له خاڵه به‌رچاوەکانی دیکه‌ی ئه‌م ژمارەیه دوو بابه‌ت له ژێر ناوی "به یادی ئه‌حمه‌د قازی" و " یادێک له ئه‌حمه‌د شەریفی"یه که به بۆنه‌ی دووەمین ساڵوەگه‌ڕی کۆچی دوایی ئه‌م دوو نووسەره بلیمه‌ته بڵاو بوونه‌وە.
له ژمارەی نوێ‌دا موودیر مه‌سئوول ئاوڕی له هەڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سەرک کۆماری و شووڕاکانی شار و دێ داوەته‌وە و وێڕای ئاماژه به دەنگی زۆرینه‌ی خەڵکی کورد به حەسەن ڕۆحانی دەڵێ: هیوادارین ئاغای ڕۆحانی ئه‌م پەیامەی خەڵکی کوردستانی جارێکی دیکه پێ گه‌یشتبێ و له‌م دەورەیهدا به پیر داخوازییە ڕەواکانی ئه‌م خەڵکه وشیارەوە بچێ؛ کەڵەکه بوونی ویستەکان و به هێند نەگرتنی هاوارەکانی میللەت به قازانجی هیچ حکوومەتێک نه‌بووە و نییه.
ئه‌حمه‌د بەحری له بەشێکی دیکه له سەروتارەکهیدا ویڕای ڕەخنه له دەست تێوەردانی هەندێ لایه‌ن له هەڵبژاردنهکهی شووڕای شاری مەهاباد بۆ هێنانی ئه‌م و لابردنی ئه‌و دەڵێ: ئه‌مه ئاکامی هەڵبژاردنهکهی به بارێک‌دا برد که چاوەڕوان نەدەکرا.
مودیر مەسئوول هەروەها ڕای وایه: بەشێک له خەڵک له دەنگ پێداندا ئیتر وەک فاکتۆڕێک چاو له گەندەڵکار بوون یا نەبوونی ئه‌م کەسە ناکەن که دەنگی پێدەدەن! ئه‌مه دابه‌زینێکی زۆر پڕ له مەترسیی هەڵوێستی ئینسانی خاوەن فکر و ئه‌ندێشه‌یه و به‌رەو نزمایی چوونی کۆمەڵگایه.
بابه‌ته‌کانی لەم ژمارەیه نوییه‌دا بڵاو بوونه‌وە:
|