تاريخ: ۱۳۹۶ شنبه ۱۳ خرداد ساعت ۱۰:۴۵ بازدید: 1677      نظرات: 0      کد مطلب: 3923

هه‌رێمی کوردستان و ڕووسیا ڕێککه‌وتنی نه‌وتییان بۆ ماوه‌ی ۲۰ ساڵ واژۆ کرد


وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای "ڕۆس نه‌وت"ی ڕووسیا ڕێککه‌وتنێکی ۲۰ ساڵه‌یان واژۆ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر ، ڕۆژی هه‌ینی له‌ په‌راوێزی کۆڕبه‌ندی ئابووری سان پترسبۆرگ ڕێککه‌وتنێکی نه‌وتی له‌ نیوان هه‌ولێر و مسکۆ به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران واژۆ كرا.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێکی باس، سه‌باره‌ت به‌م ڕێککه‌وتنه‌ میخائیل لیونتیڤ، وته‌بێژى كۆمپانیای "ڕووس نه‌وتبه‌ "ڕووسیا توده‌ىڕاگه‌یاندووه‌: "كۆمپانیا ڕووسییه‌كه‌ له‌ بوارى گه‌ڕان به‌دواى نه‌وت و خزمه‌تگوزارییه‌ لۆجیستییه‌كان و گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابوورى و بازرگانى بوارى وزه، چه‌ند گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا نووسیوه. "

به‌پێی گرێبه‌سته‌كان، كه‌ بۆ ماوه‌ى ۲۰ ساڵه، كۆمپانیای "ڕووس نه‌وتله‌ ئیداره‌دان و په‌ره‌پێدانى هێڵى نه‌وتیی سه‌ره‌كى، كه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ توركیا ده‌چێت، كار ده‌كات.

لیونتیڤ وتی: تواناى ئه‌و بۆرییه‌ ۷۰۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ له‌ ڕۆژێكدا، بڕیاریشه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ، تواناكه‌ى بۆ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا زیاد بكرێت.

له‌ هه‌واڵه‌کاندا نه‌هاتووه‌ که‌ به‌ها و بڕى نه‌وتى هاورده‌كراو به‌ پێی گرێبه‌سته‌كان چه‌نده.

به‌پێی لێدوانى به‌رپرسه‌كه‌ى "ڕووس نه‌وت"، هه‌رێمى كوردستان بازاڕێكى فراوانه‌ بۆ وه‌به‌رهێنانى بیانى له‌ بوارى وزه، كه‌ یه‌ده‌گى نه‌وتى به‌ ۴۵ ملیار به‌رمیل نه‌وت و ۵.۷ ترلیۆن مه‌تر سێجا گاز، مه‌زنده‌ ده‌كرێت.

ئه‌م گرێبه‌ستانه، ته‌واوكه‌رى ئه‌و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنانه‌یه‌ كه‌ له‌ مانگى شوباتى ڕابردوو له‌ په‌راوێزى كۆنگره‌ی "هه‌فته‌ى پترۆلى نێوده‌وڵه‌تىله‌ له‌نده‌ن ئیمزا كران.

ده‌رباره‌ی واژۆكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند‌: " ئه‌مه‌ ڕێككه‌وتێكی بازرگانییه‌ و به‌پێی ڕیككه‌وتنه‌كه‌ش ئه‌وان سه‌رمایه‌ی خۆیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ و به‌كاری ده‌هێننئه‌مه‌ ڕێككه‌وتنێكی بازرگانیی مه‌ودادرێژه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕۆس نه‌وت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی بواری وزه‌ له‌ ڕووسیا. "

ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه‌ پێمان وایه‌ دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ كه‌ بارودۆخ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ بواری وزه‌دا زۆر خراپ بوو، ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ ده‌ستپێكردنێكی تازه‌ ده‌بێت‌ له‌ بواری وزه‌دا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا. "

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتی."

: "هیوادارین ئه‌مه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ئابووریی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ڕووسیا و بێگومان ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌یه‌‌ دوای چه‌ند ساڵێك له‌و كێشانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕوویان دا كه‌ به‌هۆی بڕینی بودجه، شه‌ڕی دژی داعش و هاتنی زیاتر له‌ ملیۆنێك و هه‌شتسه‌د هه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ری ده‌ستی تیرۆ دروست بوون، دوای ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باشه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ بۆ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد