به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، عه‌بدول محه‌مه‌د زاهدی له ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە لاوانی سەرکەوتووی کورد لە بوارە جیاوازەکان، وتی: ته‌نیا ڕێز گرتن له لاوان به‌س نییه و ئێمه ده‌بێت له دوای دۆزینه‌وه‌ی لێهاتووی و به‌هره نوێکان بین.
ئه‌و زیادی کرد: گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک مرۆڤه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌هره‌کانی نه‌دۆزرێته‌وه به خه‌سار ده‌چێت.
پارێزگاری کوردستان وتی: گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگا به بێ به‌شداری هێزی لاوه‌کان ئیمکانی نییه، بۆیه ده‌بێت ئاوڕی زۆر له داواکارییه‌کانی ئه‌وان بده‌ینه‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: لاوه‌کان به هۆی ئه‌و سروشته پڕ له وزه‌ی که هه‌یانه به‌رده‌وام له دوای ئه‌وه‌ن که ریسک بکه‌ن و کاری نوێ تاقی بکه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش باشترین ده‌رفه‌ت بۆ پێشکه‌وتنه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕیسک کردنه ده‌بێت له ڕێگه‌ی ته‌ندروستدا بێت تاکوو وزه‌ی لاوان به فیڕۆ نه‌چێت و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی له پێناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان بکه‌ن.
شایانی باسه له‌م ڕێوڕەسمەدا له ۱۴ لاوی کوردستان ڕێز گیرا و نیشانی"لاوی کورد"یان پێشکه‌ش کرا. هه‌روه‌ها له کۆتایی ئه‌م فستیڤاڵه په‌رده له سه‌ر نیشانی لاوی کورد لابرا و بڕیار وایه که ئه‌م فستیڤاڵه هه‌موو ساڵێک درێژه‌ی هه‌بێت.