تاريخ: ۱۳۹۶ پنج شنبه ۱۱ خرداد ساعت ۱۰:۳۹ بازدید: 1553      نظرات: 0      کد مطلب: 3914

گه‌ڵاڵه‌ی ڕێکخستنی کۆڵبه‌ره‌کان له‌ بانه‌ ده‌ستیپێکرد


فه‌رمانداری بانه‌ ڕایگه‌یاند: گه‌ڵاڵه‌ی ڕێکخستنی کۆڵبه‌ره‌کان ده‌ستی پێ کردووه‌ و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژه، محه‌ممه‌د فه‌لاحی، فه‌رمانداری شاری بانه‌ ڕایگه‌یاند: گه‌لاڵه‌یه‌کمان بۆ ڕێکخستن و به‌ڵگه‌دان به‌ کۆڵبه‌ره‌کانی بانه‌ ئاماده‌ کردووه‌ که‌ جێبه‌جێ کردنه‌که‌ی ده‌ستیپێکردووه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاله‌یه‌ بۆ هه‌موو گوندنشینه‌کانی سه‌ر سنوور به‌ڵگه‌ی کۆڵبه‌ری ده‌نووسرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ ۱۵ کیلۆمه‌تری سنووره‌کاندا نیشته‌جێن.

فه‌لاحی وتی: له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ ده‌توانن مۆڵه‌تی کۆڵبه‌ری پێ وه‌ربگرن که‌ خزمه‌تی سه‌ربازیان کردبێت و ژن و منداڵیان بێت.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ناونووسییه‌ تاکوو یه‌ک مانگی دیکه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م ماوه‌دا ئه‌م ئیشه‌ ته‌واو بکه‌ین.

هه‌روه‌ها به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ کۆڵبه‌ره‌کان بیمه‌ی ژیان و ده‌رمانی ده‌کرێن و ده‌توانن به‌ عاره‌بانه‌ که‌ل و په‌لی فه‌رمی بگۆزنه‌وه‌ و له‌ کۆڵبه‌ری دوور که‌ونه‌وه‌.

 مێهر



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد