تاريخ: ۱۳۹۶ دوشنبه ۸ خرداد ساعت ۱۲:۵۰ | بازدید: 2171 نظرات: 3 کد مطلب: 3892 |
به پێی هەواڵی هاژه، هونه‌رمه‌ندی کورد، مامۆستا عەزیز شارۆخ ڕوژی دووشەممه 8ی جۆزەردان له لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ هەواڵنێری هاژه ڕایگه‌یاند: له‌مێژ بوو چەندین ئاهه‌نگم له مێشکدابوو بەڵام دەرفه‌ت نهدەڕەخسا که بتوانم خۆم یان له ستۆدیۆ تۆماریان بکه‌م.
هونه‌رمه‌ند عەزیز شاروخ هەروەها وتی: به‌و پێیه که ساڵێک له شاخی به واکمهنێک هێندێک ئاهەنگم تۆمار کرد و زۆر باش هاتبۆ دەر، هەر بۆیه لەم دواییانه‌دا له سەر ویستی هێندێک دۆستان بێ مۆسیقا چەند ئاهەنگم تۆمار کرد.
سەبارەت به ئاڵبۆمه نوێیه‌کانیش وتی: ئه‌م ئاهەنگانه 15 دانه‌یان بڵاو نەکراوەتهوە و نهکوتراوە، بڕیک له ئاهەنگەکان له فارسی وەرگیراوە، هێندێک بۆخۆم دامناوەتەوە و 5 دانه‌ش پێشتر تۆمار کرابوو.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناوداره سەبارەت به یه‌کێک له ئاهەنگە نوێیەکانی دەڵێ: کاتی ناشتنی مامۆستا ماملێ من ئاهەنگێکم وتووه که شێعری خۆم بووە و له ئاڵبۆمێکدا ئه‌و گۆرانییه‌م وێڕای ئاهه‌نگی مەهاباد و سابڵا‌غ تۆمار کردووە.
دوو ئاڵبۆمی نوێی ئه‌م هونەرمهنده به ناوەکانی "گوڵم دەڵێم بڕۆم له شارەکهت" و "بۆ ماملێ" پێش فرۆش کردنی دەستی پێکردووە و ئامادەی بڵاو کردنهوەیه. هونه‌رمه‌ند عەزیز شارۆخ 17ی خەرمانانی 1317ی هەتاوی لە کۆڵانی "گەڕەکی قەبران" کە ئێستا بۆتە شەقامی "وەفایی" لە دایک بووه، به‌ر له‌م دوو ئالبۆمه پیش‌تر 41 ئالبۆمی بڵاو بۆته‌وە که له خۆگری مەقام ، گۆرانییەکانی فۆڵکلۆر، لاوک و...یه.
|