تاريخ: ۱۳۹۶ دوشنبه ۸ خرداد ساعت ۱۱:۲ بازدید: 1959      نظرات: 0      کد مطلب: 3890

کوڕی شرۆڤه و لێکدانه‌وەی فیلمی "ماندوو" بەڕێوە چوو+ وێنه


به پێی هەواڵی هاژه ڕۆژی یه‌ک شەممه 7ی جۆزەردان کۆڕی شرۆڤه و لێکدانه‌وەی فیلمی سینەمایی "ماندوو" بەرهه‌می ئیبڕاهیم سەعیدی له ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد بەڕێوە چوو.

ئه‌م کۆڕه که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی مەهابادەوە پێک هاتبوو و کۆمەڵێک له هونه‌رمه‌ندانی بواری سینەما، شانۆ و ئه‌دەبیات له دەوری یه‌ک کۆ ببوونه‌وە و وەک دەرفەتێک له سەر ئه‌م فیلمه دوان و "ماندوو"یان شرۆڤه کرد.

له سەرەتای کۆڕەکه‌دا دەرهێنه‌ری فیلمی "ماندوو" چەند خولەکێک له سەر بواری سینەما به گشتی و سینەمای کوردی بە تایبەتی دوا. پاشان بەختیار پەنجەیی و شەویار گولابی ئازەر له سەر لایه‌نه جۆراوجۆرەکانی ئه‌م فیلمه وەک فۆرم، که‌سایه‌تییه‌کان، بواری دراماتیکی و... لێکدانه‌وەیان بوو و ڕا و بۆچوونی خۆیان له سەر ئه‌م فیلمه دەربڕی.

له کۆتاییشدا بەڕێزان ئیبڕاهیم سەعیدی و بەختیار پەنجەیی بەرەو ڕووی پرسیاری بەشداربووان بوونه‌وە و به دڵێکی فراوانه‌وە وڵامی پرسیارەکانیان دایه‌وە.

ماندوو هەڵبژارده‌ی فستیواڵەکانی نێودەوڵه‌تی، ڕەوایه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردی ئێرانییه که دوای 28 ساڵ نیشته‌جێ بوون له عێراق و ڕووخانی حکومه‌تی ڕژێمی بەعس، حه‌ول دەدەن بگه‌ڕێنه‌وە وڵاتی خۆیان.








ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد