تاريخ: ۱۳۹۵ سه شنبه ۱۷ فروردين ساعت ۱۲:۳۷ | بازدید: 1218 نظرات: 0 کد مطلب: 1378 |
بەرپرسانی ئێران و هەرێم بەشێوەیەکی سەرەتایی لەسەر هەناردەكردنی نەوت هەرێم لە رێگەی دوو خاڵی سنووریەوە رێکەوتوون.
دکتۆر ئەکبەری نیعمەت ئیلاهی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند: "ئەمە هەنگاوی سەرەتاییە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی نەوتی نێوان هەرێم و ئێران و لە داهاتوودا هەنگاوی گەورەتری بەدوادادێت".
ئاشكراشیكرد كه پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێی هه‌ردوو مه‌رزی په‌روێزخان‌و حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ده‌بێت.
بەوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی ئێران ئەگەر رێککەوتنەکە بەفەرمی لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی هەردوولاوە واژۆ بکرێت، ئەوا هەرێم بەشێوەیەکی بەرفراوان دەست بە هەناردەی نەوت لە رێگەی ئێرانەوە دەکاتەوه.
پێشتریش رێژه‌یه‌ك له نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه ده‌نێردرا بۆ ئێران‌و دواتر به‌روبوومه نه‌وتییه‌كانی وه‌كو به‌نزین‌و گازویل ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرایه‌وه.
نیعمەت ئیلاهی ڕوونیشیکردەوە: سەرەتا نەوت لە رێگەی تانکەر و دواتر لەسەر هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتەوە قسە دەکرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوتی ئێران تەئکیدی کردەوە تا ئێستا لەسەر ڕاکێشانی بۆری نەوت نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن.
ده‌نگۆی رێككه‌وتنی نێوان ئێران و هه‌رێم بۆ راكێشانی بۆری نه‌وت له‌كاتێكدایه، بۆری تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا تائێستا چه‌ندینجار رووبه‌ڕووی كێشه بووه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وت چه‌ند جارێك راگیراوه، درێژترین ماوه‌ش له‌مانگی رابردوودا بوو كه به‌هۆیه‌وه هه‌رێم زیانێكی ماددی زۆری به‌ركه‌وت.
سه‌رچاوه: خه‌ندان