تاريخ: ۱۳۹۶ سه شنبه ۲ خرداد ساعت ۲۱:۴۴ بازدید: 307      نظرات: 0      کد مطلب: 3855

ئه‌نیمه‌یشنێکی کوردی خه‌ڵاتی جیهانی کرا


ئه‌نیمه‌یشنی "منداڵانی دار به‌ڕوو" له‌ فستیڤاڵی جیهانی فیلمی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستان خه‌ڵات کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژه، ئه‌نیمه‌یشنی "منداڵانی دار به‌ڕوو" له‌ ده‌رهێنانی سه‌عاده‌ت ڕه‌حیم زاده‌، له‌ فستیڤاڵی جیهانی فیلمی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستان خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێشکه‌ش کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه‌ ڕه‌وایه‌تی ژیان و فه‌رهه‌نگ و که‌لتور و جل و به‌رگی جوانی کورده‌اری ده‌کات.

ئه‌نیمه‌یشنی منداڵانی دار به‌ڕوو له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی کارتۆنی سه‌با و ستۆدیۆنی کیژان فیلم له‌ ئێران به‌رهه‌م هاتووه‌. ئه‌م ئه‌نیمیشنه‌ له‌ سه‌ر ته‌کنیکی ده‌ست به‌رهه‌م هاتووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ فستیڤاڵی مێدیا ڤیو له‌ ئه‌ورووپا و به‌ مه‌به‌ستی ئاشنایی زیاتر که‌لتوری وڵاتانی ئه‌ورووپایی، ئاسیایی و ئه‌فریقایی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ئه‌مه‌ ۲۷مین خولی ئه‌م فستیڤاڵه‌ بووه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌ دروست کردنی ئه‌نیمه‌یشنی منداڵانی دار به‌ڕوو به‌شداریان بووه‌: سه‌عادت و سارا ڕه‌حیم زاده‌، سه‌عید فه‌رهه‌نگی، فه‌رسام سه‌نگیانی، ندا نورانی، ڕه‌زا ته‌یموری، حه‌مید فانی، محه‌مه‌د ڕه‌زا میناپور و زوهره‌ عه‌لی ئه‌کبه‌ری.

مێهر



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد