تاريخ: ۱۳۹۶ سه شنبه ۲ خرداد ساعت ۱۴:۱۷ بازدید: 1813      نظرات: 0      کد مطلب: 3853

وێنه‌گرێکی کورد خه‌ڵاتێکی جیهانی برده‌وه‌


وێنه‌گرێکی کورد بۆ دووهه‌مین ساڵی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک، خه‌ڵاتی یه‌که‌می ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ئاژه‌ڵانی له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێبه‌خشرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژه، مزه‌فه‌ر سه‌رمه‌ستی، وێنه‌گری ناسراوی کورد بۆ دووهه‌مین ساڵ له‌ دوای یه‌ک، خه‌ڵاتی یه‌که‌می ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاژه‌ڵانی له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێبه‌خشرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ کورده‌ ئێسته‌ له‌ ئیداره‌ی ئاژه‌ڵانی کوردستان ئیش ده‌کات و ئه‌مساڵیش خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌ی ناوه‌ندی جیهانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵانی برده‌وه‌.

ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاژه‌ڵان OIE هه‌ر ساڵ کێبه‌رکێی وێنه‌ی تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی پزیشکیی ئاژه‌ڵان له‌ جیهان به‌ڕێوه‌ ده‌بات و له‌م کێبه‌رکێیه‌دا ۵ که‌س له‌ پێنج قاڕه‌ی جیهان و یه‌ک که‌س له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌وه‌ وه‌ک که‌سانی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن.

ساڵی ڕابردووش (۲۰۱۶) وێنه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ کورده‌ خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که‌ی مسۆگر کرد بوو.

خه‌ڵاتی ئه‌م فستیڤاڵه‌ یه‌ک هه‌زار یۆرۆیه‌ که‌ له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسی سه‌رتانسه‌ری ڕێکخراوی جیهانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌کان پێشکه‌ش ده‌کرێت.

سه‌رمه‌ستی ۵ وێنه‌ی له‌ ژێر ناوی "ژیانی هاوبه‌شی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ" بۆ ئه‌م فستیڤاڵه‌ هه‌نارد بوو که‌ یه‌کێک له‌م وێنانه‌ خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌ی ساڵی ۲۰۱۷ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی پێبه‌خشراوه‌.

سه‌رمه‌ستی ماوه‌ی ۲۹ ساڵه‌ فه‌رمانبه‌ری ئیداره‌ی "پزیشکیی ئاژه‌ڵان" له‌ پارێزگای کوردستانه‌ و ئێسته‌ له‌ به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئه‌م ئیداره‌دا ئیش ده‌کات و ساڵی داهاتوو خانه‌نشین ده‌بێت.

 مێهر



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد