به ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، زانایانی زانکۆی ویک فۆرێست له کارۆلینای باکوری تێگه‌یشتوون که ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ر له وه‌رزش کردن ئاوی چەوەندەر ده‌خۆنه‌وه، کارامه‌یی مێشکیان زۆر باشتره.
جه‌ک رجسکی، سه‌رپه‌ره‌شتی گرووپی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له‌مباره‌وه وتی: ئێمه پێشتر ده‌مانزانی که وه‌رزش کارامه‌یی مێشک به باشی به‌رزده‌کاته‌وه. به‌ڵام ئێمه تێگه‌یشتن که کاتێک به‌ر له وه‌رزش ئاوی چەوەندەر بخۆینه‌وه، کارامه‌یی مێشک یه‌کجار باشتر له ڕابردوو ده‌بێت.
چەوەندەر زۆر ماده‌ی خوارده‌مه‌نی باش وه‌ک ماده کانگاییه‌کان و ڤیتامین C و B۹ و پتاسیۆمی تێدایه.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ۲۶ پیاو و ۵۵ ژنی له خۆ گرتبوو که هیچ وه‌رزشێکیان نه‌ده‌کرد، زه‌ختی خوێنیشیان هه‌بوو.
له ماوه‌ی ۶ هه‌فته‌دا هه‌م وه‌رزشیان کرد و هه‌م نیوه‌یان به‌ر له وه‌رزش ئاوی چەوەندەریان خوارده‌وه.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نیشانی دا که ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵ وه‌رزش کردندا ئاوی چەوەندەریان خواردبووه، له ڕووی جەستەییەوە ته‌ندروست تر بوون.