تاريخ: ۱۳۹۶ شنبه ۲۳ ارديبهشت ساعت ۱۷:۳۳ بازدید: 205      نظرات: 0      کد مطلب: 3805

لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌باس که‌مه‌ندی له‌ سنه‌


ناوه‌ندی مۆسیقای سنه‌ به‌ هاوکاری زانکۆ کوردستان کۆنفڕانسی لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌باس که‌مه‌ندی به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، ناوه‌ندی مۆسیقای سنه‌ به‌ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی نالی زانکۆ کوردستان کۆنفڕانسی لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌باس که‌مه‌ندی به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م کۆنفڕانسه‌دا حه‌مید حاسڵی، فه‌ردین سادق ئه‌یوبی، شه‌هرام عه‌لی محه‌مه‌دی و ئیره‌ج به‌هرام نژاد سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌کان و ژیانی عه‌باس که‌مه‌ندی ڕا و بۆچوونی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا گرووپی مۆسیقای بێ سنوور چه‌ندین ملۆدی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌ی کورد پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م کۆنفڕانسه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ ۲۴ی گوڵان کاتژمێر ۱۸.۳۰ له‌ هۆڵی مه‌وله‌وی زانکۆ کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد