تاريخ: ۱۳۹۶ پنج شنبه ۲۱ ارديبهشت ساعت ۱۱:۴۴ بازدید: 1490      نظرات: 1      کد مطلب: 3797
خەسارناسی شووڕاکانی شار

بەرەو قۆشمەگەری

هێدی مەحموودی ئەقدەم


گرینگی بابەتی هەڵبژاردن حاشاهەڵنەگرە. جا ئەو هەڵبژاردنە سەرۆک کۆماری بێت یا شوڕای شار. دیارە وەک لە سەردێڕی ئەم نووسراوە ڕا دیارە زۆرتر ڕووی لە شوڕای ئیسلامی شارەکانە. لە هەڵبژاردن دا تەنانەت لە خەراپترین جۆرەکەی دا ئیرادە خەڵک و چارەنووس و ئایندەی ئەوان ڕادەستی کەسانێکی دەکرێت بۆ ماوەیەکی تایبەت. لەو ماوەیەدا زۆڕ بڕیار لەلایەن هەڵبژێردراوانەوە دەدرێت کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیان و کلتوور و ئاسایش و زۆربەی بوارەکانی ترەوە هەیە. بۆیە وەکی هەموومان دەزانین دەبێ لە هەڵبژاردن دا زۆر وشیار بین و باشترین و شیاوترین و لێهاتووترین کەسەکان هەڵبژێرین.
 بۆ؟ لەبەر داهاتوومان. لەبەر چرکە بە چرکەی ژیانمان. چوون تەنانەت یەک چرکەش گرینگە و نابێ بە هەڵبژاردنی کەسێکی ناشیاو تێکی بدەین. خەسارناسی جۆری هەڵبژاردنی خەڵک لە ناوچەی ئێمە چەندین خەساری دەست نیشان کردووە. یەکێک لەو خەسارانەی کە هەمیشە ڕێگر بووە لە چوونە سەر و ئەرک وەدەست گرتنی کاندیدا شیاوەکان بۆ شوڕای شار بە ڕوونی دیارە تایفەگەری بووە.
 یانی خەڵک چاویان نووقاندووە لەحاند ئەو خاڵە کە ئەو کەسەی هەڵیانبژاردووە تایبەتمەندییەکانی پێویست بۆ شوڕابوونی هەیە و تەنیا بەوەی کە لە تایفە و خزم و کەس و کاری خۆیانە ڕازی بوونە. دیارە هەڵکەوتووە لەو خزم خزمێنەی دا بە دەگمەن خەڵکی شیاو سەرکەوتوون و زۆربەی کاتەکانیش خەڵکی بەداخەوە ناشیاو. هەڵبەت تۆزەکەشی هەر چۆتەوە لە چاوی خۆیان. ئەو جۆری هەڵبژاردنە بۆتە دیاردە و هەر درێژەی هەبووە. 
واتە تایفەگەری لە هەڵبژاردن دا وەک خەسارێک هەر درێژەی هەیە.
 بە ڕوانین لە بانگەشەی هەڵبژاردنی شوڕا لەم دەورەیە دا دەڵێی خەریکە دیاردەیەکی تر سەرهەڵدەدا. ئەم دیاردەیە تەنانەت لە تایفەگەریش سەیروسەمەرەترە کە من بە قۆشمەگەری ناوزەدی دەکەم.
 قۆشمە بە کەسی گاڵتەباز و جەفەنگ باز دەکوترێ کە خەڵک وە پێکەنین دەخات و جاروبار قسەکانی نێوماوەیەکی تەنزیشی پیوەدیارە. ئەم جۆرە کەسانە بە شێوەی گاڵتە و  جەفەنگ بارودۆخەکان شیکاری دەکەن. شتە نائاساییەکان ئاسایی و ئاساییەکان نائاسایی پێشان دەدەن. شتە نەلواوەکان لواو و مومکین و مومکینەکان نەلواو. 
ئەو جۆرەکەسانە لە سەرەتای مێژووە هەبوونە. دەرباری شاهان و گەورەپیاوان هەمیشە ئەو کەسانەی لێبووە و هێندێک جار ئەو کەسانە خزمەتییشیان  بە خەڵک کردووە. لە مێژووی ئەدەبیشدا بە نرخەوە باسیان کردوونە و هەڵبەت زۆرێکشیان بە چاکە باسیان نەکراوە.
دووپاتەی دەکەمەوە هەرچۆنێک بووبێ مرۆڤی هەڵگری ئەم خسڵەتانە بوونیان هەبووە و وەدیار کەوتنیان لە حەوشەی ژیانی ئێستادا و تەنانەت خۆپاڵاوتنیان بۆ ئەرکە پسپۆڕییەکانی ناو کۆمەڵگاش ئاساییە. کەڵک وەرگرتن لە تکنیکێک بە نێوی قۆشمەگەریش لە زۆربەی ئەو بوارانە پێویستیان بە بانگەشە هەیە ئاساییە و دەتوانێ سەردەمییانەش بێت.
 بەڵام لە هەر دۆخێک دابێ دەکرێ وەک خەسارێک باس بکڕێت ئەگەر کەسی قۆشمە و ناقۆشمە شیاو نەبێت و لێهاتوویی نەبێت. ئەگەر لە بواری ئەم ئەرکانەی خۆی بۆ نێونووس کردووە پسپۆڕ لێزان نەبێت. 
بۆیە دەڵێم کە دەبێ وشیاربین و لە کەسی بەتوانا و شارەزا و ڕابردووباش بگەڕێین و هەڵتەخەڵەتێین تا دوای پێکەنین و جەفەنگ و کات بەسەربردنەکانمان نەبێتە گریان و سەرکۆنە کردنی خۆمان.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

شهروند هستم ۱۳۹۶/۲/۲۱
برادر گرامی نویسنده مقاله ضمن تشکر وخسته نباشی سوال میکنم کدامین کاندید شورا صرفا بخاطر خدمت کاندید شده؟ کدامین کاندید سابقه مدیریتی درستی دارد؟ کدامین کاندید از مشکلات شهرش باخبر است؟ بیشتر این کاندیدهااز وضعیت خودشان هم خبر ندارند تاچه برسد به مشکلات ومعظلات شهرش؟

نظر خود را براي ما ارسال كنيد