تاريخ: ۱۳۹۶ سه شنبه ۱۹ ارديبهشت ساعت ۱۱:۱۳ | بازدید: 1772 نظرات: 0 کد مطلب: 3790 |
به پێی هەواڵی هاژه، ژماره 193ی گۆڤاری کۆمەڵایه‌تی، فەرهه‌نگی، ئه‌دەبی مەهاباد چاپ و بڵاو بۆوه.
لە سەروتاری ئه‌م ژمارەیه‌دا له ژێر ناوی "شعووری گشتی و هەڵبژاردن" مودیر مەسئول وێڕای ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و شووڕای شار و دێ، کەم بوونی له ڕاده بە دەری نوخبه و کەسایه‌تییه‌کانی کوردی له سەرجەم دەسەڵاتی ئیداریی وڵات وەک هۆی گرینگی پێدران به شووڕا له چاو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری پێناسە دەکات.
ئه‌حمه‌د بەحری له بەشێکی دیکه له سەروتارەکەیدا دەڵێ: ئه‌و دەمه‌ی ئاکاری پۆپۆلیستی له کۆمەڵگادا ڕمێن پەیدا دەکا، ناتوانی نیگه‌رانی ڕەمه‌کی جووڵانه‌وە و بۆ وێنه نیگه‌رانی ڕەمه‌کی دەنگ دانی دەنگدەران له هەڵبژاردنەکاندا نه‌بی.
مودیر مه‌سئولی مه‌هاباد له سەروتاری ئه‌م ژمارەیه‌دا ڕای وایه: له‌م چوار دەوره‌یه‌ی پێشوودا ئه‌م ڕاستییه به ڕوونی ڕەنگی داوەته‌وە، هەر کات فاکتۆری بنەماڵه، تایفه، عەشیره، شارەیی، گوندەیی و... میلاکی دەنگدەران بووە، هه‌ڵبژێردراوان که‌م مایه و کەم شەهامه‌ت‌تر له ئه‌وە بوون که بەرگرییان له مافی خەڵك پێ بکرێ.
له کۆتاییشدا به ڕوانگه‌یه‌کی ڕەخنه‌گرانه لەم بارودۆخه که فاکتۆری دروست به پێی لێوەشاوەیی له قانوون‌دا بۆ کاندیدا بوون دیاری نەکراوە هۆشداری ئه‌وە دەدات که: زۆر پێویسته دەنگدەران به وشیارییه‌وە لانیکه‌م دەنگ به کەسانێک بدەن که ئه‌ندامه‌تییان له شووڕاکان نه‌بنه مایه‌ی شەرمه‌زاری.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م ژمارەیه‌دا بڵاو بوونه‌وە بریتین له:
|