به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، له تازه‌ترین بڵاو کراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، کتێبی گیل گه‌مێش له وه‌رگێڕانی خاتوو "تووبا ڕوون"ه و ئیستا به زمانی کوردی بڵاوکراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م وه‌رگێڕانه له ڕووی وه‌رگێڕانه‌که‌ی شاعری ناسراوی فارس، ئه‌حمه‌د شاملووه‌وه کراوه‌ته کوردی.
شایانی باسه که گیل گه‌مێش به کۆنترین ئه‌فسانه‌ی سه‌ر ده‌ستی مێژووی مرۆڤ ده‌ناسرێت. له‌م چیرۆکه کۆنه‌دا گیل گه‌مێش جه‌نگاوه‌رێکی نه‌به‌زه، به‌ڵام دوای ساڵانێک شه‌ڕ و تێکۆشان تێده‌گات که ته‌مه‌نی به جیهانه‌وه نییه و به مه‌به‌ستی زیندوو مانه‌وه بۆ هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات.
چیرۆکی گیل گه‌مێش تاکوو ئێسته بۆ سه‌ر ۵۰ زمانی زیندووی جیهان وه‌رگێڕدراوه. پێشتر کتێبه‌که له لایه‌ن مامۆستا ئه‌حمه‌د قازیه‌وه کراوه‌ته کوردی.