تاريخ: ۱۳۹۶ پنج شنبه ۱۴ ارديبهشت ساعت ۱۰:۵ بازدید: 2516      نظرات: 0      کد مطلب: 3763

"دواهه‌مین هەناری دونیا" له مەهاباد شرۆڤە کرا


شێرکۆ بێکەس دەڵێت: "سەدساڵ جارێک کەسێکی وەك ئەو لەدایک دەبێت، به‌ختیار عەلی دونیایەکی تازەی هێناوەتە ناو ئەدەبیاتی کوردییەوە. ئەو بەتەنیا کاری چەندین نوسەر ئەنجام دەدات."

مەحموود حسێنزاده نووسەری بەناوبانگی ئێرانیش ڕای وایه: ئه‌م کتێبه‌ی به "سەد ساڵ ته‌نیایی کوردان" ناسراوە."

ئه‌م ڕۆمانه فرمێسکەکانی ته‌مه‌نێک ڕەنج و سەرگەردانی نه‌ته‌وەی کورده، گێڕره‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌،‌ پیاوێكی قوڵه‌ به‌ناوی موزه‌فه‌ری سوبحده‌مه. پیاوێك كه‌ هه‌موو شتێ له‌ دونیابینی ‌و گۆشه‌نیگای خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ‌. قوڵترین ساته‌كانی ڕه‌نج ‌و ئازاری خۆی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر قوڵ‌ و بیرمه‌ندانه‌ ده‌رده‌بڕێ‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌شی كه‌ له‌باره‌ی بیست‌ و یه‌ك ساڵ به‌ندبوون‌ و ئه‌سیربونی خۆیه‌وه‌ ده‌دوێ‌، باس له ‌لمی بیابان ‌و ئازاره‌كانی مرۆڤ ده‌كات له‌ناو شه‌ڕو له‌ناوچوندا، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی باس له‌سه‌ر پاسه‌ ونبوه‌كانی ژیانی ده‌كات، باس له ‌ساڵه‌كانی به‌ندیخانه‌ی خۆی ده‌كات، ده‌توانێ په‌ی به دونیابینی ‌و ئاراسته‌ی فكری ببه‌یت. گێڕه‌ره‌و‌ه‌كه‌ خاوه‌ن قووڵییه‌كی هزرمه‌ندانه‌یه‌و ژیانێكی پڕ له‌ تراژیدیه‌"

ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی بانه‌مه‌ڕی 96ی هەتاوی کۆڕی شرۆڤه و لێکدانه‌وەی ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دنیا" نووسراوەی بەختیار عەلی له ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی شاری مەهاباد بەڕێوە چوو.

ئه‌م کۆڕه که به هیممه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی مەهاباد پێک هاتبوو تێیدا به خوێندنه‌وەی کومه‌ڵیک وتاری زانستیانه دەلاقەیه‌ک  بەرەو ڕۆمانه‌کانی بەختیار عه‌لی به گشتی و "دواهه‌مین هەناری دونیا" به تایبه‌تی کرایه‌وە.

له سەرەتای کوڕەکەدا سالار پوورمه‌ند بەرپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی مەهاباد وێڕای ئاماژه به کار و چالاکییه‌کانی ئه‌م ناوەنده له ماوەی یه‌ک ساڵی ڕابردۆوە وتی: به پێویستمان زانی ئه‌نجومه‌‌ن له وەرزی نوێی حەول و تێکۆشانەکانیدا خوێندنه‌وەیه‌کی زانستیانه‌ی بۆ ئه‌م بەرهه‌مه‌ی به‌ختیار عه‌لی نووسەری به‌ناو بانگی کورد بکات.

وتیشی: به ئه‌رکی خۆمانی دەزانین ڕیز بگرین لە هەموو ئه‌و قەڵەمانه‌ی له پێناو خزمه‌ت به ئه‌دەبیاتی کورد به کار دێن و دەبنه هۆی دەوڵه‌مه‌ند بوونی ئه‌دەبیاتی کوردی و سامانی نه‌ته‌وەییمان.

له درێژه‌دا وتاربێژانی ئه‌م کۆڕه هەر کام به خوێندنه‌وەیه‌کی جیاواز و له گۆشە نیگایه‌که‌وە "دواهه‌مین هەناری دونیا"یان هەڵسەنگاند و شرۆڤە کرد.

مریه‌م قازی وتی: خەلاقییه‌ت و مانۆڕدانی زمانی له بەرهه‌‌مه‌کانی بەختیار عەلی‌دا زۆر به‌رچاوە. ئه‌و وێڕای ئاماژه کردن به‌وە که یه‌که‌م ڕساڵه‌تی نووسەر و هونه‌رمه‌ند بەخشینی چێژه، وتی: ئه‌وە کاتێک به باشترین شێوە دێته دی و خۆ به دەسته‌وە دەدا که هونه‌رمه‌ند چالش و پرسیار بۆ بەردەنگ ساز بکات.

هەروەها ئاماژه‌ی به‌وە دا که فره مانایی، هێزی زمانی، فۆرم و کەڵک وەرگرتن و سەرله‌نوێ ئافراندنی ئۆستوورە له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ڕۆمانەکانی بەختیار عە‌لی به هەژمار دێت.

"مەنسوور مێهرجوویان"یش له بەشێک له وتارەکه‌یدا دواهەمین هەناری دونیای وەک ئەزمونێکی زۆر سەرکەوتوی ڕیالیزمی جادویی وەسف کرد و له سەر لایه‌نه جۆراوجۆرەکانی ئه‌م ڕۆمانه دوا.

له درێژه‌دا بەختیار پەنجەیی وتی: بەرهه‌مه‌کانی بەختیار عەلی پتر به‌رەو تاک دەنگی یان مۆنۆلۆگ چوونه‌ته پیش و نووسەر به هیچ چەشنێک ئیزن به به‌ردەنگ نادات سوژەکان بناسێ و خۆی هەموو شتێکی له سەرەتاوە داڕشتووە و ئیزنی لادان به خوێنه‌ر نادات.

له کۆتایی وتی: بەختیار عەلی شاعیرێکی دیکتاتۆره که تەنیا ئه‌دای دێموکڕاسی له ڕۆماندا دەردێنێت.

دکتور خالەق جەلیل نژاد وێڕای ئاماژه به چوونیه‌تی مامەڵه کردن لەگەڵ دەق وتی: دەکرێ له دوو ڕوانگه‌ و دەلاقەی جیاوازەوه لەسەر دەق بدوێین، له بواری تکنیکەکانی چیرۆک نووسی و ڕۆماننووسی یان تەحلیل و هەڵسەنگاندنی ناوەرۆک.

دکتور جەلیل نژاد له درێژه‌دا وتی: نووسەرێک که له قۆناغی تێپەڕ یان گوزار دایه دەبێ له سوژه‌ی تاوان و شەرمەزار کردنی هێندێک بابه‌ت خۆ بپارێزێ و پێویسته زەینی نووسەر له تێمەکانی کۆمەڵایه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تێپەڕ ببێ.

له کۆتایشدا ماپەرە لاهیجانی و سیامەند ئیبڕاهیم زاده به خوێندنه‌وەی دوو بابه‌تی جیاواز خوێندنه‌وەی و شرۆڤەی خۆیان له سەر ئه‌م رۆمانه باس کرد.

دواھەمین ھەناری دونیا لە ساڵی ۲۰۰۲ لە سلێمانی بڵاوکرایەوە و لە ساڵی ۲۰۰۳ خەڵاتی باشترین ڕۆمانی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی وەرگرت.

دواھەمین ھەناری دونیا تا ئێستا بە زمانی ئاڵمانی، ڕووسی، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، فارسی و لەم دواییانەدا بە ئیسپانیۆلیش وەرگێڕدراوەتەوە.

ئەم ڕۆمانە تا ئێستا لە لایەن سێ وەرگێڕی جیاوازەوە کە بریتین لە مەریوان ھەڵەبجەیی، ڕەزا کەریم موجاور و ئارەش سەنجابیوەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.

 وێنه‌: ئه‌ردەڵان فارووقی

 








برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد