تاريخ: ۱۳۹۶ دوشنبه ۱۱ ارديبهشت ساعت ۱۷:۱۹ بازدید: 199      نظرات: 0      کد مطلب: 3740

ده‌رهێنه‌رێکی کورد بووه‌ داوه‌ری فستیڤاڵی فیلمی گلۆب


فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی بێ ده‌نگی گلۆب، ده‌رهێنه‌رێکی کوردی وه‌ک داوه‌ری به‌شی "خه‌ڵاتی داهێنان" ده‌ست نیشان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، مه‌هه‌دی نوورمحه‌ممه‌دی، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری خه‌ڵکی ئیلام بووه‌ داوه‌ری فستیڤاڵی جیهانی فیلمی بێ ده‌نگی گلۆب. 

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، مه‌هدی نوورمحه‌ممه‌دی پێشتر فیلمی به‌ڵگه‌یی "له‌ سێبه‌ری به‌ڕوو"ی به‌رهه‌م هێناوه‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ به‌ ده‌یان خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌ش کراوه‌. ئه‌م فیلمه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژیانی سمۆره‌کانی دارستانه‌کانی پارێزگای ئیلامه‌، به‌م ناوه‌ڕۆکه‌وه‌ که‌ چۆن ژیان و ژینگه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ کێوییه‌ له‌ مه‌ته‌رسی دایه‌.

فستیڤاڵی فیلمی گلۆب سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ سه‌ره‌کی ترین هۆکاری ده‌ست نیشان کردنی ئه‌م داوه‌رانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ ئه‌وان بێجگه‌ له‌ خوێندنی سینه‌ما، خۆیان ئه‌زموونی کاری ده‌هێنه‌ری و ئه‌کته‌ریان هه‌یه‌ و به‌ باشی له‌ هه‌موو داهێنه‌ری و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م کاره‌ ئاگادارن.

هه‌روه‌ها له‌ ئێرانه‌وه‌ دوو ده‌رهێنه‌ری دیکه‌ش ناویان له‌ خشته‌ی داوه‌ره‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه‌دا ده‌بیندرێت، که‌ بریتین له‌؛ ئاره‌ین وه‌زیری و ئه‌فشین ڕه‌وشه‌ن به‌خت.

شایانی باسه‌ که‌ فستیڤاڵی جیهانی فیلمی بێ ده‌نگی گلۆب به‌ میوانداری زانکۆی میشیگان له‌ ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد