تاريخ: ۱۳۹۶ دوشنبه ۴ ارديبهشت ساعت ۱۷:۳۲ بازدید: 1334      نظرات: 0      کد مطلب: 3709

بەلەمەوانانی کوردستان بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کران


سێ بەلەمەوانی کورد بۆ بەشداری لە کێبڕکێی دیاری کردنی بەشی ئۆلەمپیکی تازە لاوان و کێبڕکێیە ئاسیایی و جیهانیەکان لە ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بەشداری دەکەن.

بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، سێهەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕوویینگی تازەلاوانی وڵات لە ڕۆژی دووشەممە ٤ ی گوڵانەوە بۆ ماوەی ٢٢ ڕۆژ لە دەریاچەی ئازادی تاران دەست پێدەکات.

فواد هووشیار و شەهرووز سەفایی دوو بەلەمەوانی تازە لاوی مەریوانی بە داوەتی کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن بانگهێشتی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی ڕوویینگی وڵات کران.

هەروەها دووهەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کایاکی پیاوانی لاوی وڵات لە ڕۆژی پێنجەمی گوڵانەوە لە تاران دەست پێدەکات.

لە بەشی کایاکیشدا کەسرا ئەسرەفی بەلەمەوانی لاوی سنەیی لە لایەن کادیری تەکنیکیەوە بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی داوەت کراوە و بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ خەریکی ڕاهێنانی تەکنیکی و تاکتیکی دەبن.

هورموز فەتعی نیا سەر ڕاهێنەر، عەلی بەندە نەژاد ڕاهێنەر و موحەمەد سەداقەت کیش وەکوو ڕاهێنەری لەش ئەندامانی کادیری تەکنیکی ئەم قۆناغە لە ئوردووەکەن.





ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد