تاريخ: ۱۳۹۶ شنبه ۲ ارديبهشت ساعت ۱۰:۱۹ بازدید: 2424      نظرات: 0      کد مطلب: 3696

ئه‌مریکا چه‌کی کیمیایی دا به سه‌دام بۆ کوشتنی کورد


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکایی به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تێدا ئاماژه‌ی به‌ چه‌ندین بابه‌ت له‌وانه‌ کیمیابارانی ئێران و کورده‌کانی عێراق کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژه بە گیڕانەوە لە مێهر، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ئێران به‌م باوه‌ڕه‌وه‌ به‌رجامی قبووڵ کرد که‌ ده‌توانێت ببێته‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، بێ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌م بابه‌ته‌ بکات که‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ به‌ستێنی بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی تیرۆریسته‌کان خۆش کردووه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی کرد: ئه‌مریکا به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه‌ تاکوو پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له‌م وڵاته‌ ڕه‌ت بکاته‌وه‌. وه‌ک قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر کردنی موسوڵمانه‌کان، پشتیوانی له‌ پڕچه‌ک کردنی رژیمی زایۆنی داگیرکه‌ر به‌ چه‌کی ناڤۆکی یان دیکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌دام به‌ چه‌کی کیمیایی له‌ دژی ئێران و کورده‌کان و ده‌یان بابه‌تی دیکه‌.

زه‌ریف زیادی کرد: زیانبارترینی ئه‌م شتانه‌ پشتیوانی کردنی ئه‌مریکا له‌و تیرۆریستانه‌یه‌ که‌ دواجار ۱۱ی سێپتامبریان خوڵقاند. ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ دژی خه‌ڵکی سووریا چه‌کی کیمیایی به‌ ده‌یان جۆر به‌کاردێنن. ئه‌مریکا به‌رده‌وام له‌ دوای بیانوویه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد: ئێران به‌رجامی واژۆ کرد ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یزانی واژۆ کردنی به‌رجام دوژمنایه‌تی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران کۆتایی پێناهێنێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو دژبه‌رییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دوای به‌رجامه‌وه‌، ئێران دیسان پێبه‌ند بووه‌ به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ تاکوو بیسه‌ڵمێنێت ئه‌وه‌ لایه‌نی به‌رانبه‌ره‌ که‌ به‌رده‌وام له‌ دوای بیانوویه‌ بۆ ڕێکنه‌که‌وتن.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا نووسی: هه‌موو تۆمه‌ته‌کانی ئه‌م دوای ئه‌مریکا ته‌نیا چه‌واشه‌کارییه‌ و ئێران به‌رده‌وام پێبه‌ند بووه‌ به‌ به‌رجام، ئه‌و خاڵه‌ گرنگه‌ی که‌ ته‌نانه‌ت خودی ئه‌مریکاییه‌کانیش به‌رده‌وام و له‌ ناچاری دانی پێداده‌نێن.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد