بە راپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر،محه‌مه‌د سادق فه‌ره‌جی، سه‌رۆکی فدراسیۆنی کاڕاته‌ی ئێران، خاتوونێکی کوردی به ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کاڕاته‌ی لاوان و میرمنداڵانی ئێران ده‌ستنیشان کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خاتوو نیگار حسه‌ینی که لێهاتوویه‌کی زۆری له بواری وه‌رزشی کاڕاتهدا هه‌یه، ڕاهێنه‌ری ئه‌م یانه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ئێران بۆ کێبه‌رکێیه‌کانی ئاسیا له قه‌زاقستان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نیگار حسه‌ینی پێشتریش ڕاهێنه‌ری کاراته‌ی ئێرانی کردووه. ئه‌و له ساڵی ۱۳۹۳ی هه‌تاوی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کاڕاته‌ی ئێران بۆ به‌شداری کردن له کێبه‌رکێیه‌کانی ئاسیا له مالزیای له ئه‌ستۆدا بووه. له‌م ساڵه‌دا بۆ یه‌که‌مین جار هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کاڕاته‌ی ئێران ۵ میدالیای زێر، دوو زیو و سێ بڕۆنزی له ژێر چاودێڕی و ڕاهێنه‌ری نیگار حسه‌ینی به ده‌ست هێنا.
خاتوو نیگار حسه‌ینی له ساڵی ۱۳۹۴ی هه‌تاوی مۆڵه‌تی جیهانی ڕاهێنه‌ری کاڕاته‌ی له وڵاتی ژاپۆن وه‌رگرتووه و یاریزانه‌کانی ئه‌م ڕاهێنه‌ره کورده زیاترین مێدالیایان له ئاستی ناوخۆیی و جیهانی به ده‌ست هێناوه.
فیدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی کاڕاته‌ی ئێران هیوای خواستووه که یانه‌ی میرمنداڵان و لاوانی ژنی ئێران له قه‌زاقستان به ڕاهێنه‌ری نیگار حسه‌ینی پله‌و میدالیای باشتر بۆ ئێران مسۆگه‌ر بکات.