| تاريخ: ۷ آبان ۱۴۰۵ ساعت ۱۷:۲۴ | بازدید: 134 نظرات: 0 کد مطلب: 26612 |
ئەو کتێبە کە لە بنەڕەتدا پایاننامەی ماستەر(=کارناسی باڵا)ـی نووسەر و لێکۆڵەری باشووری، محەممەد عوسمان محەممەدە؛ دوای ئامادەکردن و لێزیادکردن و پێداچوونەوە و هەڵەچنی، لە 287 لاپەڕەدا و لە لایەن دەزگای چاپەمەنیی ڕۆژهەڵات و لەسەرەتای بەهاری 1403ـی هەتاویدا چاپ و بڵاو بووەتەوە. نووسەر بۆ نووسینی ئەو لێکۆڵینەوەیە لە پتر لە 180 سەرچاوەی پێوەندیداری کوردی و فارسی و عەڕەبی کەڵکی وەرگرتووە.
لەو بەرهەمەدا سەرجەمی بەرهەمی شێعر و هۆنراوەی مامۆستا ئەحمەدیان لەبەر تیشکی سێ لقی زانستی ڕەوانبێژی(=بەلاغە)، واتە: ڕوونبێژی(=بەیان)؛ جوانکاری(=بەدیع)؛ و واتاناسی(=مەعانی)دا و لە بواری بووتیقای شێعرییەوە تاووتوێ کراوە و شیکراوەتەوە.
نووسەری ئەو کتێبە پێشووتریش 3 کتێبی بەناونیشانی: «ڕوخساری شێعری هێمن لە ناڵەی جوداییدا»؛ «هونەری بەکارهێنانی زمان لە لاوک و حەیراندا» و «پێگەی شێعری هێمن لە ئەدەبی بەرگریدا» نووسیوە و چاپ و بڵاوی کردوونەتەوە.
|