تاريخ: ۱۳۹۶ پنج شنبه ۲۴ فروردين ساعت ۱۱:۳۶ بازدید: 2074      نظرات: 2      کد مطلب: 3643

بڵاو بوونه‌وەی کتێبێک لەسەر "کوشتاری خەڵکی کورد بە دەست سپای ڕووسی تزاری"


هاژه _ زۆرن ئەو گەل و نەتەوانەی وەبەر هێرشی زۆرداران و خوێن‌خۆران کەوتوون و گەلی کوردیش لەو کارەساتە چەپەڵ و قێزەونە بێ‌بەری نەبووە.
یەکێک لەو کارەساتە مێژوویانەی کە کورد لەوێدا بۆتە قوربانی (کوشتاری خەڵکی کورد بەدەست سپای ڕووسی تزاری) لە ساڵی 1916 بووە کە ڕێزدار عەزیز وەلیانی سەرجەم ئەو نووسراوە و وتارانەی کە لە سەر ئەو کارەساتە نووسراوە لە تۆیی یەک کتێب‌دا کۆی کردونەتەوە و بە چاپی گەیاندووە.
وەلیانی لە پێشەکی کتێبەکەدا تیشک دەخاتە سەر جینایەتی ڕووسی تزاری و دەڵێ: "ڕاستە جینایەتی سامناکی ڕووسی تزاری وەک یەکێ لە گەورەترین تاوانبارانی سەدەی بیستەم هیچ پاساوێک هەڵناگرێ، بەڵام ئەگەر تۆزقاڵێ لە کامێرای خەسارناسییەوە لێی بڕوانین بۆمان دەردەکەوێ کە کوردستان، بە توێشوویەکی پشت بە سوننەت کەوتە مەیدانی کێ‌بەرکێیەکی مۆدێڕن، کێ‌بەرکێ و شەڕێک کە خوڵقاوی پرۆسەی مۆدێڕنیتە بوو"
کە لێرەدا کورد وەک تۆپی یاری کەوتبووە نێو گەمەی یاری زل هێزێکی وه‌ک عروسە سوورەوە کە بێجگە لە ماڵ وێرانی و کاولکاری هیچی دی پێ نەبڕا.
ئەم کتێبە لە چەند بەشی وەک (وتار، بیرەوەرییەکان، گێڕانەوە، کوشتار لە گوند و ئاواییەکان، وێنه) پێکهاتووە کە بەشی وتارەکان بریتین لە (ئاماژەیەک بە سەردەمی جینایەت و.../ عەزیز وەلیانی)، (حەوت بەڵگەی ڕاتڵەکێن/ حەسەن قازی)، (قەتڵی‌عامی خەڵکی سابڵاغ بە دەست ڕووسەکان/ ئا.گود هات)، (گوزارشتی میسیۆنی کوردستان لە سەر.../ ل.و.فاسووم)، (ئەلەکساندر ئەیاس و مینۆرسکی لە.../ ج. چالنکۆ)، (کوژرانی ئەیاس و کوشتاری.../عەبدوڵڵا سەمەدی)، (بەڵگەنامە / د.ئیسماعیل شەمس)، (سه‌دەمین ساڵوەگەڕی کوشتار / عەبدوڵڵا سەمەدی)، (سەد ساڵ دوای کوشتاری سابڵاغ / محەممەد ئەحمەدیان)، ( پرسەی هەزاران پەپوولە/ عەزیز وەلیانی)، (سیلە چاوێک بە سەردەمی پاش کارەسات / عەزیز وەلیانی) پێک‌هاتووە.
هەروەها بیرەوەرییەکان لە دوو بە‌شدا کە بە گشتی بریتین لە (میرزا مستەفا مەحموودزادە /د.ئاسۆ)، (حاجی عەبدوڵڵا قازی، میرزا فەتاح قازی، حاجی مستەفا تەیموورزادە/ وەرگێڕانی عەزیز وەلیانی)، (ماجەڕای میرزا فەتاح قازی/ ڕەحمان میسباح قازی)، ( حەمەدی مەلا عەزیز / هاشم سەلیمی)، ( بۆیە دەگری خەندە  بە سەر گریەیی من‌دا / شێخ ڕئووف زیایی)، (گۆشەیەک لە مێژوو / ئەحمەد شەریفی)، (دوو کورتە بیرەوەری / تورەج کەریمی)، (قازی شێخ تەها عەلایی بەرزەنجی / وەرگێڕانی عەزیز وەلیانی)، (میرزا محەممەد مەولوی /  موحسین مەولوی) تێخزێندراون.
لە بەشی گێڕانەوە‌دا (چەند کورتە گێڕانەوەیەک لە زمان بەرەی پێش خۆیان / هاشم سەلیمی) چاپ‌کراوە.
لە فایلی کوشتار لە گوندەکاندا دوو نووسراوەی (سەردێڕێک و دوو گرێ / سەعدوون مازووجی)، (جینایەت لە ئاوایی لەج / هەمزە کاکەخزری) تێدا بەدی دەکرێ.
شایانی ئاماژەیە کە ئەم کتێبە لە لایان نەشری "گوتار" و لە 317 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوبۆتەوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

لەتیف سوڵتانی ۱۳۹۶/۶/۶
زۆر سپاس و قەدرزانی بۆ کاک عەزیز وەلیانی، ئەم کتێبە ڕوونکەرەوەی گۆشەیەک لە مێژووی تاڵی کوردە. مێژووی خوێناوی و ڕەش و پڕ لە کارەساتی کورد، تژییە لە هەزاران لەو نەهامەتی و کوشتوبڕ و ماڵوێرانیانە....
0
2
پاسخ به این اظهارنظر

هۆگر ۱۳۹۶/۱/۲۴
زۆر کتێبێکی بەنرخە و ئاوێنەی بەشێک لە ڕووداو ونەهامەتێکانی نەتەوەی کوردە بەدەستی ساڵداتی ڕووس

نظر خود را براي ما ارسال كنيد