تاريخ: ۵ تیر ۱۴۰۵ ساعت ۱۷:۱۳ بازدید: 189      نظرات: 0      کد مطلب: 25931

کتێبی "فەرهەنگی مەڕداری" چاپ و بڵاو کرایەوە


کتێبی "فەرهەنگی مەڕداری" نووسین و ئامادە کردنی حەسەن خەلیل‌پوور له لایان چاپەمەنی بیر چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم فەرهەنگە لێکۆڵینەوەیەکی ئاڕشیوی و مەیدانییه و پێک هاتووە لە ئیدیۆم و دەستەواژەکانی مەڕداری لە چەند ناوچەی کوردستان. 

بەشێک لە مەدخەلەکان لە ئاکامی گەڕان لە کتێبخانەی کوردی‌دا بە تایبەت ئەو فەرهەنگانەی تا ئێستا چاپ کراون  نووسراونەتەوە. هەروەها لە دیوانی شاعیران، ڕۆمان و چیرۆکی کوردی، پەندی پێشینیان، سەرچاوە فۆلکلۆرییەکان، بەیتە کوردییەکان، گۆرانییەکانی مامۆستا زیرەک، ماملێ، خالەقی، ڕەزازی، سەید عەلی، ڕەسووی نادری و هتد کەڵک وەرگیراوە.

کاری مەیدانی ئەم فەرهەنگەش لە ناوچەکانی موکریان، مەنگوڕایەتی، گەورکایەتی، پیران، سوێسنایەتی، مەحاڵ و شاروێران بۆ ماوەی حەوت ساڵ کاری بۆ کراوە.

جێگای ئاماژەیە فەرهەنگی مەڕداری دووەم بەرهەمی "حەسەن خەلیل‌پوور"ە یەکەم بەرهەمی ئەم نووسەرە بە ناوی "وسووکەند ئاواییەکەم" لە لایان "چاپەمەنی ژیر"ەوە پێشتر چاپ و بڵاو کراوەتەوە.





ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد