به پێی هه‌واڵی هه‌اڵنێری هاژه له شاری شنو، ڕێوره‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر کتێبی "ڕێباز و شێوه‌زاره‌کان له وێژه‌ی کورد دا " لە نووسینی ڕەحیم فتووحی، ئه‌مرۆ 7ی بانه‌مه‌ری 1395ی هه‌تاوی له شاری شنۆ به‌رێوه چوو.
ئه‌م رێوره‌سمه‌دا به به‌شداری کۆمه‌ڵێک له ئه‌دیبان و شاعیران و نووسه‌رانی شاره‌کانی شنۆ، مه‌هاباد، نه‌غه‌ده، بۆکان، ورمێ و پیرانشار به‌رێوه‌چوو. له سه‌ره‌تای ڕێوره‌سمه‌که‌دا دوای بەخێر هێنانی مێوانان لە لایەن هەر یەکە لە بەرێزان رەحیمی بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامی شارستانی شنۆ و عەلیرهزا محەمەد نیژاد بە نوێنەرایەتی لە لایەن پرشنگی گەلاوێژ، به‌رێز شارۆخ حه‌سه‌ن زاده وته‌یه‌کی پوخت و پاراوی له‌سه‌ر کتێبه‌که‌ی ره‌حیم فتووحی پێشه‌که‌ش به ئاماده‌بووان کرد و بە چەند ڕەهەند شی کردنەوەی بۆ کرد،
له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دا وتاری دوکتۆر مه‌سعوود بینهننده له لایه‌ن عومه‌ر محه‌مه‌دی سه‌باره‌ت به کتێبهکهیی نووسه‌ری به توانایی شنۆیی ره‌حیم فتووحی خوێندرایه‌وه. دوایی خوێندنه‌وه‌یی پەیامەکەی دوکتۆر بینهننده نووسه‌ری کتێبی رێباز و شێوه‌زاره‌کان له وێژه‌ی کورد دا به‌رێز ره‌حیم فتووحی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی نووسینی کتێبه‌که‌ی و که‌لک وه‌رگرتنی بە ئەمانەتەوە له سه‌رچاوەکان و هه‌روه‌ها باسێکی زانستی کورتی لە سەر کتێبه کەی بۆ به‌شداربووان کرد.
له دریژه‌دا په‌رده له‌سه‌ر کتێبه‌که له لایان چوار کەس لە میوانانی به‌شداربوو له‌م کۆره‌دا هەڵدرایەوە و ڕێوره‌سمه‌که کۆتایی پێ هات.
ئه‌م ڕێوره‌سمه لە لایەن بنکەی فەرهەنگی و هونەری پرشنگی گه‌لاوێژ له شاری شنۆ به‌رێوه‌چوو.