تاريخ: ۲۰ خرداد ۱۴۰۵ ساعت ۲۲:۱۰ بازدید: 123      نظرات: 0      کد مطلب: 25881
حەسەن شەریفی

کاک ئەحمەد دڵسۆزێکی بێدەنگ لە خزمەت مێژوو و کلتووری کورددا


کاک ئەحمەد لەو کەسانە بوو، زۆرتر لە زۆری دەزانی، زۆری دەنووسی، کەم قسەی دەکرد. ئارەزووی دانانی کتێبخانەیەکی گەورەی مێژوو بوو، پێی خۆش بوو هەزاران کتێب لە مێژوو، کولتوور، زمان و وێژە دامەزرێنێ و هەموو تاکێک بێ هیچ جۆرە هەل و مەرجێک بێن و لەو کتێبانە بخوێننەوە. هەندێ کەسی هەلپەرست و کتێبدۆست دەهاتن کتێبیان لێ وەردەگرت، سوور دەمزانی نایهێننەوە، یا دەهاتن بێدەنگییەک کتێبێکیان هەڵدەگرت و وەپاش قۆڵ دەدا، کە پێم دەکوت، بزەی دەهاتێ، دەیکوت: «فڵان کەس دەڵێی؟ کە فڵانە پەڕتووکی هەڵگرت؟» دەمکوت: «بەڵێ»، بە پێکەنینەوە دەیکوت: «خودا دەکا دەیخوێنێتەوە، تەواوە».
پێی وابوو دەبێ بە هەموو جۆرێک دەرفەت بدەی بە خەڵک هەتا کتێب بخوێننەوە. لەو مانگانەی وەری دەگرت زۆرتری دەدا بە کتێب و پێشکەشی دۆست و برادەر و ئاشنا و بێگانەی دەکرد، لەو بوارەدا هەرگیز سستی نەکرد. سەبارەت بە کتێبە چاپکراوەکانی، زۆر جار ئامادە بوو کتێبەکەی چاپ کرێ و بڵاو بێتەوە، بێ ئەوەی بۆ خۆی هیچی پێ بگا. ئامادە بوو نووسینەکانی چاپ و بڵاو بنەوە، تەنانەت بە نێوی کەسێکی دی، هەر بۆ ئەوەی زانستە مێژووییەکانی بە دەست خەڵک بگەن؛ وە ئەوەش کراوە. بەداخەوە زۆر بەرهەمی نایابی بڵاو بوونەوە بێ ئەوەی ناوی خۆی تێدا بێ، یا پایاننامەی زانستگەی دەیان کەس لە بواری مێژوو، جوگرافیای ئینسانی، زەویناسی و زمان و وێژەی کورددا.
بەڕاستی زۆری زەحمەت کێشا و... بەهەشتی بەرین جێگای بێ.
 
 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد