بە پێ هەواڵی هەواڵدەریی هاژە، بنکەی بەڕۆژە ڕایگەیاند: ئێوارەی هەینی بە ئامادە بوونی چل وچوار شاعیر لە شارەکانی بانە، بۆکان، پیرانشار، دیواندەرە، سەقز، سنە، شنۆ، مەریوان، مەهاباد، کامیاران، نەغەدە، لە هۆڵی هوتێل هالەی بانە کاتژمێر ۲۰:٤٥ کۆڕی لە گەڵ چرۆ دەگەشێینەوە دەستی بە کار کرد.
وێڕای خوێندنەوەی قورئان پەیامی بنکەی بەڕۆژە و بەخێر هاتن گوتن بە ٤٤ شاعیری و پتر لەحەتسەد هۆگری شیعر ؛ پاژی یەکەمی خوێندنەوەی شیعر دەستی پێ کرد .
لەم پاژەدا ۲۳ شاعیر بەرهەمی خۆیان خوێندەوە .
وێڕای ڕێزگرتن لە شاعیران کتێبی کۆڕ کە لە ژێر ناوی"لەگەڵ چرۆ ئەگەشێینەوە " ـ بەرهەمی سەرجەم شاعیرانی بەشدار بوو لە کۆر ـ لە ئامادەکردنی :محەممەد سدیق کەریم پوور و سۆران حوسێنی لە بڵاوکراوەی چاپی گوتار بە ئامادە بوان ناسنراو و پاش کۆڕ پیشکەشی ئامادە بوان کرا.
پاژی دووهەم بە خوێندنەوەی بەرهەمی۲۱ شاعیر هاتە بەڕێوە چوون.
لە کۆتایی ئەم پاژە ڕێز لە سێ نووسەر ، وەرگێڕ و چالاکی فەرهەگی بەڕێزان جەلال ڕەئوفی، بەختیار ئەحمەدی و یووسف ڕەحیمی گیرا .
شایانی باسە تەندیس، ڕێزنامە، دیاری و کتێبی کۆڕ پێشکەش شاعیران و ڕێزلێگیراوان کرا.
لە کاتژمێر ۱:۲۰کۆتایی بە کۆڕ هات.