تاريخ: ۱۸ بهمن ۱۴۰۴ ساعت ۱۲:۲۹ بازدید: 606      نظرات: 0      کد مطلب: 25684
رامان غه‌فووری؛ نووسەر و وەرگێڕ

نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین

بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و لێکۆڵەر کاک لوقمان نادرپوور


بە داخ و پەژارەیێکی زۆرەوە لەم ڕۆژانەدا کە نێت نەبوو نووسەری بەئەمەگی گەلەکەمان "ڕێزدار کاک لوقمان نادرپوور" بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە بێدەنگیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک لوقمان نووسەر و توێژەرێکی لێهاتوو و ماندوویینەناسی وڵات بوو کە دووقۆڵی لەگەڵ کاک حەیدەری لوتفینیا هەموو ژیانیان لەپێناو کۆکردنەوە و بەداکیۆمێنتکرکردنی ئەدەبیاتی زارەکی بەتایبەتیش شوێنەناو و بەیت و چیرۆک و ئەفسانە کوردییەکاندا تەرخان کرد و دەیان کتێبی چاپکراو و ئامادەی چاپیان پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرد.

کتێبەکانی وەک:

ـ ئاوێنەی بێگەرد ۳بەرگ (چاپکراو، بەیت و فەردی کوردی، لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفینیا)

- دەسێ گۆڵ و دەسێ نەرگس (چاپکراو، کورتە چیرۆک، لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفینیا، موفیدە مەزهەر، فاتمە حیجازی)

ـ چیرۆکەکانی باوە نەبی(چاپکراو، چیرۆک و بیرەوەری، لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفینیا)

ـ شانامەی کوردی ۴بەرگ (چاپکراو، حەیدەر لوتفینیا، پێداچوونەوە و بەراورد لوقمان نادرپوور)

ـ وەرقە و گوڵشا (چاپکراو، حەیدەر لوتفینیا، پێداچوونەوە لوقمان نادرپوور)

ـ یوسف و زڵێخا (چاپکراو، حەیدەر لوتفینیا، پێداچوونەوە لوقمان نادرپوور)

ـ چیرۆکە کوردییەکان(چاپکراو، کورتە چیرۆک، حەیدەر لوتفینیا، پێداچوونەوە لوقمان نادرپوور)

ـ ئەفسانەکانی کورد ۲۵بەرگ (ئامادەی چاپ، لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفینیا)

ـ شوێنەناوەکانی سەقز و بۆکان و دیواندەرە و هەوشار (ناتەواو، لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفینیا)

ـ هەروەها چاپی دەیان وتاری گرینگ و بەپێز لە گۆڤارەکاندا

ڕۆحت شاد و ڕێگەت پڕ ڕێبوار هاوڕێی دێرین و دڵسۆز کاک لوقمانی هەمیشە ئازیز.










ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد