| تاريخ: ۱۳ دی ۱۴۰۴ ساعت ۱۳:۱ | بازدید: 199 نظرات: 0 کد مطلب: 25631 |
چوارشەممە، ۲۱ی خەرمانانی ۱۴۰۳ی هەتاوی، دوای وەرگرتنەوەی ماشێن، بەرەو میاندواو وەڕێکەوتین. نزیکی پێنج و نیو حاجی مەلا ئەحمەد شەریعەت پەنا لە ئاوایی “ناچیت” ڕای گرت و گوتی: پێمخۆشە سەری ئەم پێشانگایە بدەین. دوو کەس لەسەر سەندڵی دانیشت بوون یەکیان بە گەرم و گوڕی هاتە پێشمان حاجی مەلا ئەحمەد فەرمووی ئەمە کاک “عوسمان ڕەحمان زادە”یە، مۆڵەتمان لێ خواست سەری پێشانگا بدەین بە دڵێکی ئاوەڵا فەرمووی کردین، لەبەر دەرگا نووسرابوو تکایە بڵیتەکە دابین کەن، گوتمان: لە کوێ بڵیتەکە دابین کەین؟.
گوتی لێتان وەرناگرین. چەند پلیکان چوینە خوارێ لە زەویەکی سێ کوچکە لایەکی پەیکەرە و هونەرەکانی لە دیوی چکۆلە و شوشەبەند دانابوون. ئەولای دیکە بە پەیکەرەی گەورە لەم زەویە کەمەدا. نێوانەکەشی سەیرانگەلی نشیمەن بوو کە جێی سێ چوار بنەماڵان دەبوو. بە چراخانە دەکرا شەوانەش کەڵک لەم پێشانگایە وەرگیرێ. گوتی: مڵکی خۆمە. کاک عوسمان دەماو دەم لەگەڵمان دەهات و بابەتەکانی بۆ شی دەکردینەوە باوەڕکە بەم دەست ڕەنگینیەی مڕۆڤی دەبردەوە ساڵانی گەلێ ڕابردوو. زیاتر لە هەزار و شەش سەد پەیکەرەی لێ بوون، لە ژیانی منداڵ تا کۆتای تەمەنی، ژیانی لا دێی، سەردەمی ئەرباب و ڕعیەتی، لەسەربان سواغ کردن و نایەکێشان و باگوردان. لە جوتیاری دێمەو و بەراو. نازانم کام بەشی باس لێ بکەم، چاووم بە مزگەووت کەووت؛ کاک عوسمان فەرمووی: ئەمە مزگەوتی حەمامیانە، ئەمەش پەیکەری زانای ناوداری کورد کە لەوێ مەلا بوو بە حاڵم وەبیرم دێ، مامۆستا مەلا عەلی حەمامیانە، دەوراندەوری مامۆستا؛ فەقێی کتێب بەدەستی لەسەر چووک دانیشتوو دانرابوو. هەر دەدگووت ڕاستیە. هەر هەستم دەکرد ئەمە سەردەمی خۆمە کە فەقێ بووم واها چوومە ناو ئەم عالەمەی فێنکایم بە دڵی دا دەهات و هەندێ جار هەناسەی قووڵ. فەقێکانی ئەمڕۆکەی مزگەوتی قوبای سنەم هاتەوە بیر کە ئەمڕۆکە تاجی زێڕینی مەلایەتیان خرا سەریان. ئاخ خۆزیە ئێمەش لەم کۆڕە بەشکۆیە بەشدار باین، ئەما داری بریا بۆ کەسی بەر نەهێناوە. دەورێکم بە مێشکم لێدا؛ بۆکان! کوا مامۆستا مەلا هادی سەرات، کوا حاجی بابە شێخی تورجانت، کوا مەلا ساڵحی ئەختەتەت، کوا مامۆستا مەلا شێخ حەسەنی شێخلەرت، کوا حاجی مامۆستا مەلا جەسیمی سەعادەتی، کۆا حاجی ڕەحماناغات، کوا عەللامە عەبدولحەمید عەبقەریت، کوا مامۆستا مەلا حیسامەدین شفیعیت، کوا هەزار کوای دیکەم بە زەینی دا هات، داخەکەم! ئەم فێرگانە یا ڕوخێنراوون و یا بە قوفڵ و ئاچەر داخراوون.
چاووم لە حەمامیان ترازاو سیلەی چاووم، منی بردە ژیانی هەورامانی تەخت و خانووی یلیکانی.
سەرم هەڵێنا و چەند هەنگاوی تر ڕۆیشتم کارساتی هەڵبجەی کێشابووە. عومەر خاوەر بە کۆرپە لەسەر عەرز خەوێندرابوو.
ئەم جار ڕووم لە کاک عسمان کردوو لێم پرسی تا چەندت سەواد هەیە؟ گوتی: بەداخەوە سەوادم نییە. وێڕای دەستخۆشی لە کاکە عوسمان چەند وێنەیەکمان لە گەڵی کێشا و فەرمووی بە گوشیەکەی منیش وێنەم بۆ بکێشن. گوتم بە تێلگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتێکان بۆت دەنێرین. گوتی هیچ لە ئینتێڕنێت حاڵی نیم. گوشیەکی سادەی پێ بوو پێنج لەسەدی شاڕژ مابوو. چەند وێنەکمان پێ کێشا، لە دوایید دا گوتی وڵا مامۆستاکان من ئەمانە ناپەرەستم، من ئەمانە بە خوا نازانم هەر خوای تاقانە بە خوا دەزانم هەر لە منداڵێوە شەیدا و ئەوینی نیگار کێشیم. زۆرم هۆگری بە مامۆستا مەلا کەریم ڕاوچی بوو.
عوسمان ڕەحمان زادە “ناچیتی” ساڵی 1335ی هەتاوی لە حەمامیانی بۆکان لەدایک بووە بە “باوکە ژێپێتۆی ئێران” دەناسرێت ناوبراو لە کارەکەی دا گرینگی بە داب و نەریت و کلتووری کۆنی کوردەواری داوە لە بەشێکی کارەکەی دا سرنجی داوەتە ئەو کارەساتانەی بەسەر گەلی کورددا هاتوون هیوادام ڕێتان تێ بکەوێت و لە نزیکەوە بیبینن.
ئەگەر چوونی سنەمان گیر نەکەووت؛ لە بۆکان چاوومان بە چەند کەسایەتی کەووت.
لەڕاستەوە: مامۆستا مەلا سەیید عەبدووڕەحیم شەریفی ـ
|