تاريخ: ۲۶ آذر ۱۴۰۴ ساعت ۱۲:۱۲ بازدید: 54      نظرات: 0      کد مطلب: 25560

بەڵگەفیلمی درێژی "ئاوازی باڵەکان" بەربژێری نۆزدەهەمین فێستیواڵی فیلمی حەقیقەت


بەڵگەفیلمی درێژی "ئاوازی باڵەکان"، لە نووسین و دەرهێنانی (هێمن خالیدی)، دەرهێنەری شنۆیی لە  فێستیواڵی فیلمی حەقیقەت کە گەورەترین فێستواڵی فیلمی بەڵگەیی لەڕۆژهەڵاتی ناوینە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی زۆربەی بەشەکان بەربژێر کراوە...

١. خەڵاتی باشتری فیلم

٢. باشترین دەرهێنەر

٣. باشترین تەدوین

٤. باشترین فیلم هەڵگرتنەوە

٥. باشترین دەنگ

"ئاوازی باڵەکان"، کە یەکەم ئەزموونی دەرهێنەریی هێمن خالیدی‌یە، چیڕۆکی هاوتەریب و تێکەڵاوی ژیانی سێ هاوژین دەخاتە ڕوو.

فیلمەکە لە گوندی دەرەتفێ سەر بە شاری مەریوانی کوردستان ڕوو دەدات کە خەڵکی ئەو گوندە لەگەڵ ڕێژەیەکی زۆری لەقلەق بە هاوبەشی دەژین.

پوورە خەجێ، ژنێکی بەساڵاچووە، کە لە شێست و چوارەمین ساڵی ژیانی هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرە تەمەن سەد ساڵەکەی هاوکات  خەریکی دەرمانی  لەقلەقێکی باڵ شکاوە بۆ ئەوەی بتوانێت بگەڕێتەوە لای ئەو دەستە لەقلەقەی کە ئامادەی کۆچکردنن، لە هەمان کاتدا کچەکەی پوورە خەجێ بڕیاری کۆچکردن بۆ ئەوروپای داوە، تا بچێتە لای هاوسەرەکەی کە لەوێ دەژیت.

ئاوازی باڵەکان هەوڵێکە بۆ نمایشی کۆچبەری بە بێ پێشداوەری  و وێناکردنی ڕوانگەیەکی نۆی لە ژیانی لادێ نە لە گۆشە نیگای نوستالۆژی یان کەم دەستیەوە بەڵکو بەڵکوو لە ڕوانگەیەکی مرۆڤانە و هاودڵانەوە.

قۆناغەکانی توێژینەوە و بەرهەمهێنان و پاش بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە ٤ ساڵی خایاندووە.

بەرهەمهێنەرانی ئەم فیلمە بریتین لە سەرگوڵ مورادی، ئینا تێدژۆڤا(گولیزەر گەردەنزەر) و زێنێ بڕۆیان و فیلمەکە بەرهەمی هاوبەشی ئێران، جۆرجیا و بەلجیکایە.

ستافی سەرەکی فیلم:

ڕاوێژکاری هونەری و سەرپەرشتیاری پڕۆژە: لوقمان سوخەنوەر

فیلم هەڵگر: وریا عەبدیانی

دەنگهەڵگر: مێهدی یەگانە، ئەرەستو مەفاخێری

یاریدەدەری دەرهێنەر و بەرنامەڕێژ: سادق ئومیدبەخش

دیزاینەری سێت: حەمیدە ڕەسووڵی

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان: ساکۆ ئیبراهیمی

مۆنتاژ: لوقمان سوخەنوەر

جوانکاری دەنگ: بەهمەن ئەردەڵان

مۆسیقا: سەتار ئۆرەکی

جوانکاری پۆستەر: شوعەیب مەکتەبداری

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن: گەلاوێژ نادری

ئاوازی باڵەکان یەکێک لە فیلمە بەرچاوەکانی ئەمساڵی فێستیڤاڵی حەقیقەتە کە سرنجێکی زۆری داوەران و بەردەنگانی ڕاکێشاوە.






ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد