بە ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵی هاژه کتێبی "هایکۆ"ی شه‌ویار گولابی‌ئازه‌ر به‌شداری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی قاهیره‌ی کرد:
کتێبی "هایکۆ"ی شه‌ویار گولابی‌ئازه‌ر له ژێر ناوی؛ با "با" چیتر نه‌تانخووسێنێ له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، به‌نێونیشانی : (لاوان و که‌لتووری دواڕۆژ) به به‌شداری‌کردنی ده‌یان وڵات و سه‌دان ده‌زگای په‌خش و وه‌شاندنی جیهانی، (48) ه‌مین پێشانگای کتێبی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرایه‌وه. یه‌ک له‌و کتێبه کوردیانه‌ی که به‌شداری کردبوو له پێشانگای ناوبراو، کتێبی "هایکۆ" بوو که له لایه‌ن شاعیری به‌توانای ده‌ڤه‌ری موکریان "شه‌ویار گولابی‌ئازه‌ر" نووسراوه و به‌مه‌ش یه‌که‌م ئافره‌تی کورده جۆری شێعری "هایکۆ"ی نووسیوه و له لایه‌ن وه‌رگێڕی به‌توانا؛ مامۆستا "موحته‌ره‌م محه‌ممه‌د" وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ڕه‌بی، له‌به‌ر به‌هێزبوونی شێعره‌کانی و جوانی ناوه‌رۆکی کتێبه‌که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردرا بۆ به‌شداری‌کردن له پێشانگای ناوبراو ، ئه‌مه‌ش شانازییه‌کی تره بۆ مێژووی وێژه و ئه‌ده‌بی کوردی که کتێبی ناوازه له‌م چه‌شنه به‌شداری وه‌ها پێشانگایه‌ک بکات که ژوانی زۆربه‌ی ئه‌دیبان، نووسه‌ران و شاعیرانی وڵاتانی جیهانییه.