| تاريخ: ۱۱ آذر ۱۴۰۴ ساعت ۱۲:۱۴ | بازدید: 403 نظرات: 0 کد مطلب: 25460 |
«هەر هەق، باقییەن»
دووی کەواوی دڵ، پۆشان سەرهەردان
زەرد کەردەن ڕوخسار، پاییزی دەردان
دیدەم "ڕێژاو"ەن، ڕوخسارم "زەردە"ن
جـە تـاوی "یاران"، "پیـــران"م کەردەن
"مەولەوی کورد"
دوکتۆر کاوه کەڵهوڕنیا، ژەنیاری بەتوانا و پزیشکە خوێنشیرینەکەی کرماشانمان لەگەڵ دەنگی سازەکەی بەتەنیا جێیهێشتین و جەستەی هەڵفڕی بۆ هەتاهەتای ئاسمانی کەوە.
هەواڵەگە کوڵ و کووتا بی، لەی مڵکە بەرێ تر وە باخمان وە دەم پاییزەو چی و مەلێ وە مەیلمان وەل کووچێ گەلگەلێ مەلان بار کرد وە داخەو ئاسمانمان تەنیا هیشت؛
۴ی جۆزەردانی ١۴٠١، سێ ساڵ پێش لەم کۆچە ناوادەیە بوو لە سێبەری "چەپکەگوڵ" ترنگەی چمان ئەڵوەنی سازەکەی کاوە کەڵهوڕنیا، دەنگی موحسن سالاری لە گوێی زرێبار و میراجی و کۆساڵاندا خۆشتر کرد و هەناسەی شامیە لەکە تا هەتا کوردەکەمانی کردە دراوسێی هەناسەکانی سەیدی هەورامی و قانع و چاوە.
ئەوەتا تەمەلوولی ئەم ڕۆژانەی سەر پەڕاو و سەرکەش بەشێکە لە دڵمەنییەکانی ئەم پاییزە شاری شیرینێ بۆ نەمانی کاوەیەکمان.
▫️ لەم ڕۆژانەدا زاری نیشتمان تاڵ بوو بە کاتی کرماشانی و هەواڵی تاڵی هەڵفڕینی کوڕێ کە ناوادە کووچی بی وە ڕاس لیمان و سازەکەی سپاردە داری ڕەحمەتی تاقوەسان تا لە دوونێکی تازەی تردا، کاوە بچیتە ڕۆحی دارتاویێکەوە و کوردبوونمان تازەتر بچڕێتەوە.
بە دڵێکی خەمبارەوە ئێژین:
کاوەی کوردان؛ "بە کوردی و بە کورتی؛ غەریبیت دەکەین! کوا وادەی ئەم کۆچە زووە و ناوادەیەت بوو، ئەوانەی پاڵەوانی چیرۆکە خەمبـارەکانن، دەزانن کارەساتی گەورە پێویستی بە گێـڕانـەوەی ڕەنگە درێــژ نەبێ!"
▫️هەرچەن گشتمان زانین ک جی خالیێ دوکتۆر کاوەی کەڵهوڕنیا لە هونەر کرماشان، ک تا هەس هە مینێد، بەڵام تا پەڕاو و بێستوون بمێنن دەنگی سازەکەی کاوە دەمێنێ و کوردبوونمان لەو کرماشانەمان کوردانەتر دەکاتەوە.
سەرجەم خزم و کەسوکارمان لە کرماشانی شاری گەورەمان
هەواڵی ئەم کۆچی تاھەتایییەی هونەرمەندی خۆشەویست و نوخبەی نەتەوەکەمان دوکتۆر کاوە کەڵهوڕنیا، ناخمانی ھەژاند و خەمباری کردین. ئەنجومەن وەک ماڵی هەمیشەی هەموو کوردێک، لەو خەمە دڵتەزێنەدا خۆی بە هاوخەم و بەشداری ئەم پەژارەیە دەزانێ. لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خزمەت ئێوەی هەنینمان، هونەری کوردی و مۆسیقای کرماشانمان ڕادەگێنین.
ئایەم چــوود و ونەی مینێ
نەخشێ لە قەی زنەی مینێ
|بانان|
یادی کاوەی بەرز و بەڕێزمان دەسپێرینە ترنگەی گاماسیاو و قەرەسوو و ئەڵوەن لە بەهاراندا و لە گیانما دەیپارێزین.
ڕۆحی لە ئۆقرە و ئارامیی ھەتاییدا بێت. تەندرووستی و تەمەندرێژی بۆ هەموو لایەکتان بەجێهێشتبێت. هیوای سەبــووریی ئەم کۆستە نیشتمانییە بۆ هەموو کوردێک بە ئاوات دەخوازین.
|