به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، فیلمی "ئێسته کچێک نیشتمانی منه" له نووسین و ده‌رهێنه‌ری ئیدریس مه‌حموودیان له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی وه‌نکۆڤێری کانادا به‌شداری ده‌کات.
ئه‌م کورته فیلمه بۆ به‌شی کێبه‌رکێی فستیڤاڵه‌که هه‌ڵبژێردراوه و به ئه‌گه‌ری زۆر له فستیڤاڵه‌که‌دا خه‌ڵات بکرێت. کورته فیلمی "ئێسته کچێک نیشتمانی منه" دووهه‌مین کورته فیلمی ئیدریس مه‌حموودیانه که دژی شه‌ڕه و له سه‌ر سنووره‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م هاتووه.
ناوی فیلمه‌که له شێعرێکی شێرکۆ بێ که‌سه‌وه وه‌گیراوه که بۆ حه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وتوویه‌تی. ئه‌م کورته فیلمه باسی په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤی دوور له شه‌ڕ ده‌کات.
ئیدریس مه‌حموودیان خه‌ڵکی شاری سه‌قزه و پێشتریش کورته فیلمی بادباده‌ک و به‌ڵگه فیلمی "تیله‌کۆی سه‌قز"ی دروست کردووه. کورته فیلمی بادباده‌ک له چه‌ندین فستیڤاڵی ناوخۆیی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری کردووه و خه‌ڵات کراوه. کورته فیلمی بادباده‌ک، باسی چه‌ند منداڵی گوندێک ده‌کات که به هۆی لێدانی ئامێری مۆسیقای "ساز ده‌هه‌نی"یه‌وه تووشی کیمیایی ده‌بن، ئه‌م ساز ده‌هه‌نیه له کاتی کیمیابارانی گونده‌که‌وه ماوه‌ته‌وه و هێشتا ژه‌هری پێوه‌یه.
له‌م کورته فیلمه‌دا ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه به‌شداریان هه‌بووه: کاوه جاهد، وریا گوڵڕێزان، پژمان ڕاژ، محه‌مه‌د ڕه‌زا میناپوور، ڕۆدان محه‌مه‌دی، نزیره حه‌سه‌ن پوور، تۆفێق ئه‌مانی و ساڵم سه‌ڵه‌واتی.
هه‌روه‌ها له کورته فیلمی "ئێسته کچێک نیشتمانی منه" حامید دین محه‌مه‌دی، فه‌تاح مه‌ردانی، ئۆمێد نیکڕۆ، موختار که‌ریمی، زانیار که‌ریمی و مێدیا خودایاری ڕۆڵیان گێڕاوه.