تاريخ: ۱ آذر ۱۴۰۴ ساعت ۱۲:۱۵ بازدید: 23      نظرات: 0      کد مطلب: 25377
سەیید موحەممەد ئەمین واژی

بەڕێوەچوونی نوێژەبارانە لە مەهاباد

27ی خەزەڵوەری 1404ی هەتاوی


لەمێژساڵە دنیا تووشی ئاڵ‌وگۆڕی کەش و هەوا وقەیرانی بێ‌ئاوی، گەرمای زێدە لە حەد یان سەرما و بارانی ناوەخت بووە. دەونێوەدا وڵات و نیشتمانی ئێمەش تووشی ئەو قەیرانانە و وشکەساڵی و بێ‌ئاوی بووە.

دە سووننەتی ئیسلامی‌دا دوعا و پاڕانە لە بارەگای یەزدانی پاک و خوداوەندی تاقانە، دیاردەیەکی ئایینی و ڕووحی ئەو دینیەیه. لە لە نوێژی ئاسایی و دوعای سەرزارەکی‌ڕا بگرە هەتا ئایین و رەسمی تایبەت بۆ ئەوەی کە ئینسانی نیازمەند داوا لە خودا بکا و چارەسەری کێشەی بۆ بکا.

ئەڵبەت نابێ غافڵ بین کە بەشەر، پێشتر ڕێگا عەقڵی و منتقیەکانی بۆ چارەسەریی کێشەی خۆی ڕەچاو کردبێ و ئەوجار پەنا بۆ یارمەتی و پشتیوانی پەروەردگار ببا.

سێ‌شەممە، لە شاری مەهاباد و گەڕەکی پشتەپ بەری‌شیلانان، بە بەشداریی جەماوەرییەکی بەرچاو نوێژەبارانە بەڕێوەچوو.

لە شەریعەتی ئیسلامیش‌دا ئەو ڕێگە‌چارە و  ئادابە دینی و شەرعیانە ڕەچاو کراون. بۆ نمونە کاتی وشکەساڵی و بێ‌بارانی، زانایانی شەریعەت  هەندێ مەرجیان بۆ داناوە و فەرموویانە:

سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو بوون، لابردنی ناکۆکیەکانی نێوان خەڵک. هەروەها پێویستە (دارا و نەدار، دەسەڵاتدار و بێ‌دەسەڵات) و خەڵک بە جل‌وبەرگی هەژارانە، خۆیان بپۆشن و بە ملکەچی و لارەملی لەبەر خودا بپاڕێنەوە. دیارە ئەمە یەکێ لە ڕێگاکانی داوا کردنی بارانە.

جگە لەمە، قورئان باسی وشکەساڵی سەردەمی حەزرەتی یوسف دەکات کە جیا لەمە، پێویست بە مشوور خواردن و چارە دۆزینەوەیە، کە بیرمەندانە ڕێگە‌چارەی شیاو بۆ دووربوون لە مسیبەت و نەهامەتی و قاتی بدۆزرێتەوە. دەتوانن بڕوانە: (سوڕەتی یوسف، ئایەتەکانی 47 بۆ 49).

کاتژمێر 2ی دوای‌نیوەڕۆ، دوو وتاری کورت لەلایەن حاجی مامۆستا مەلا عەلی خالیدی و مامۆستا مەلا سەیید موستەفا مەحمودیان پێشکەش کرا، کە باس لە گرنگی و مەرجەکانی نوێژە بارانەیان بوو. ئاماژە کرا کە نەبارینی باران زۆر هۆی هەیە، دەکرێ یەکێ لە هۆکان، ئەوە بێ ئێمە خۆمان دەگژ سروشت ڕاچووینە و ئەمە بۆتە هۆی تێکچوونی کەش‌وهەوا و قەیرانی بێ‌ئاوی.

کاتژمێر 30: 2ی دوای‌نیوەڕۆ، نوێژەبارانە کە دوو ڕەکعەتە، بەڕێوەچوو و دواتر دوو وتار لەلایەن حاجی مامۆستا مەلا ئەبووبەکر موحەممەدکەریمی پێشکەش ئامادە بووان کرا. ئەو بەڕێزە ئاماژەیان بە بەخۆداچوونەوە، پاراستنی بنەماکانی دین و هەروەها پرنسیپە ئەخلاقییەکان کرد. داوایان کرد کە فەرهەنگی ڕەسەنایی خۆمان بپارێزین. دوای وتارەکان، بانگی نوێژی ئێوارە لەلایەن مامۆستا مەلا ئیسماعیل ئیبراهیمیان درا و بە پێشنوێژی مامۆستا موحەممەدکەریمی، نوێژی ئێوارە بە جەماعەت، هەر لەو شوێنە بەڕێوەچوو.

ئەم ڕێوڕەسمە بە شکۆیە، ئاوێتە بوو بە پاڕانەوە. ملکەچی لە بەرامبەر خوای پەروەردگار. هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا – پیر، گەنج، منداڵ، پیاو و ئافرەت – بەشدار بوون.

جارێ تر لەبەر خوا گیان دەپاڕێینەوە، شار، ناوچە، وڵات و نیشتیمانمان بۆ بژوێن کاتەوە.

مەلا مەحموود خالیدی‌زادە، پێشنوێژی مزگەوتی خاتەمولئەنبیای مەهاباد، گەلێ جار لە پاڕانەوەکاندا دەڵێ:

یاڕەب پایزمان بەخێر بێتەوە

دەشت و کۆسارمان ئاودێربێتەوە

بارانی ڕەحمەت بۆمان بێتەوە

مەزران بە نیعمەت بژوێن بێتەوە

زێد و نیشتیمان‌مان پاراو بێتەوە

«اللَّهُمَّ اسْقِنَا غَيْثًا مُغِيْثًا مَرِيْئًا مَرِيْعًا, نَافِعًا غَيْرَ ضَارّ, عَاجِلاً غَيْرَ آجِلٍ»( 5)

واته‌: (خودایه‌ بۆمان ببارێنه‌ بارانێكی زۆری له‌سه‌ر خۆی به‌ سوودی سه‌وزكه‌ری به‌ سوودی بێ زیان، به‌م زوانه‌ و دوا خستنی تێدا نه‌بێت) .

«اللَّهُمَّ أَغِثْنَا, اللَّهُمَّ أَغِثْنَا، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا»( 6)

واته‌: (خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌، خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌، خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌) .

«اللَّهُمَّ اسْقِ عِبَادَكَ, وَبَهَائِمَكَ, وَانْشُرْ رَحْمَتَكَ, وَأَحْيِ بَلَدَكَ الْمَيِّتَ» (7)

واته‌: (خودایه‌ به‌نده‌كان و گیان له‌ به‌ره‌كانت تێر ئاو بكه‌ و ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆت بڵاو بكه‌ره‌وه‌ و زه‌ویه‌ مردوه‌كه‌ی خۆشت زیندوو بكه‌ره‌وه‌) .

خوایە! بە زمانی ئەم مناڵانەی لە قالبی بووکەبارانە دەپاڕێنە و دەڵێن:

خوایە باران ببارێ

لە لادێ و لە شاران

لە سبەینێ تا ئێوارێ

بەلێزمە بێتە خوارێ










ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد