به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، دوکتور حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئێواره‌ی دوێنێ له کۆڕی بلیمەتانی کورد له سنه وتی: فره‌ڕه‌نگی ئێتنیکی نه‌ک کێشه‌ی ئه‌منی نییه که سه‌رچاوه‌ی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌ییه. ده‌وڵه‌تی یازدههوم به ته‌واوی هێزیه‌وه له‌م به‌ستێنه‌دا هه‌نگاوی هاوێشتووه.
وتیشی: کوردستان پارێزگایه‌کی پڕ ئاوه و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین که کشت و کاڵ له ناوچه کوردییه‌کان مکانیزه و پیشه‌یی بکرێته‌وه. خه‌ڵکی کورد له کۆنترین ئێرانییه‌کان و به‌رده‌وامیش شانازیان به ئێرانی بوونی خۆیان کردووه و به‌ڕاستی ئه‌م خه‌ڵکه شایه‌نی خزمه‌ت و که‌رامه‌تی زیاترن.
ڕۆحانی ئاماژه‌ی دا: هه‌روه‌ها کوردستان پڕه له کانگای زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و به پیت و له میانه‌ی ۳ ساڵی ڕابردوودا ده‌وڵه‌ت هه‌وڵێکی زۆری داوه تاکوو ئه‌م کانگایانه بکاته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که و له‌م ماوه‌یه‌دا ئاستی پشکنین و دۆزینه‌وه‌ی کانکا له کوردستاندا ۲ هینده زیادی کردووه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به هێڵی شه‌مه‌نده‌فڕی هه‌مه‌دان - سنه وتی: ئه‌م هێڵه به زوویی ته‌واو ده‌بێت و یه‌کێکه له سه‌ره‌کی ترین کاره‌کانی ده‌وڵه‌ت. چون ده‌توانێت ببێته سه‌رچاوه‌ی نیعمه‌ت بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که. له ئێستاشدا کاره سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو بووه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کرد: ئه‌م هێڵه ده‌بێت سنووره‌کانی ئێران به هه‌رێمی کوردستان و سووریاوه ببه‌ستێته‌وه و ده‌توانێت ببێته هێڵی نێوان ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئێران.
ڕاشیگەیاند کە کوردستان پارێزگایه‌کی سنوورییه و نابێت ئێمه ده‌رفه‌ته‌کانی ئه‌م سنووری بوونه له کیس بده‌ین، چون هه‌م ده‌توانێت ببێته سه‌رچاوه‌ی کار و داهات بۆ خه‌ڵکی شاره کوردییه‌کان هه‌م بۆ سه‌رتانسه‌ری ئێران.
ڕۆحانی هه‌روه‌ها وتی: له ڕووی مافی شارۆمه‌ندیه‌وه من به دڵنیایه‌وه به هه‌مووتان ده‌ڵێم که هه‌موو ئێتنیک و مه‌زهه‌به‌کانی ئێران یه‌کسانن و به‌رابه‌رن و نابێت هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان ئه‌واندا به دی بکرێت.
زیادیشی: من به ده‌یان جار به وه‌زیره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆمم ڕاگه‌یاندووه که نابێت هیچ جیاوزییه‌ک له نێوان شارۆمه‌ندانی ئێرانی‌دا بوونی هه‌بێت، بۆ ئێمه پێوه‌ر لێهاتوویی که‌سه‌کانه نه‌ک ئه‌وه‌ی چ دین یان سه‌ر به چ ئێتنیکێک ببێت.
ڕۆحانی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که وانه وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی له زانکۆ کوردستان به ته‌واوی کارێکی یاساییه و ده‌بێت په‌ره‌ی زیاتریش به زمانی کوردی بدرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئازادی بازه‌رگانی بانه و مه‌ریوان وتی: خۆتان باش ده‌زانن تاکوو ئێسته خودی ده‌وڵه‌ت دوو جار ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ڕاده‌ستی پارلمانی ئێران کردووه، به‌ڵام ئێمه له سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه سوورین و دیسان ڕاده‌ستی پارلمانی ده‌که‌ین. چون ئه‌م ناوچه‌یه کارێکی پێویسته و ده‌بێت هه‌رچی زووتره ئه‌نجام ببێت.