تاريخ: ۱۳۹۶ شنبه ۵ فروردين ساعت ۱۰:۳۲ | بازدید: 1680 نظرات: 0 کد مطلب: 3513 |
بە راپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئه‌مڕۆ شه‌مه له میانه‌ی سەردانێکی بۆ شاری سنه، ڕایگه‌یاند که یه‌کگرتوویی و یه‌کدڵی کوردستان هێمایه‌که بۆ هه‌موو ئێرانییه‌کان.
ئه‌و ئاماژه‌ی به ئاسایش و ئه‌منیه‌تی گشتی پارێزگای کوردستان کرد و وتی: ئه‌م پارێزگایه له ئێستادا هیچ کێشه‌یه‌کی نییه و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌که، به تایبه‌ت له‌م پارێزگایه‌دا ژێرخانه‌کانی وه‌ک گاز ، کاره‌با و ئاو و زه‌وی ئاماده‌یه، ئه‌مه‌ش باشترین هه‌له و بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری له کوردستان و ده‌توانێت په‌ره‌ی باش به‌م ناوچه‌یه بدات.
سه‌رۆک کۆماری ئێران درێژه‌ی دا: ئێمه له زۆربه‌ی پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران یان کێشه‌ی ئاومان هه‌یه، یان کاره‌با یان گاز، به‌ڵام به پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی پیشه و بازه‌رگانی ئێران، پارێزگای کوردستان هیچ کام له‌م کێشانه‌ی تێدا نییه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت باشترین هه‌ل بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری باش و بێ ڕیسک بێت.
ئه‌و وتی: به پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی وزه له ئه‌گه‌ری ته‌واو بوونی تۆنێله‌کان له داهاتووییه‌کی نزیکدا ده‌توانین ئاو بۆ هه‌موو ده‌شت و ناوچه‌کانی کوردستان بگوازینه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌توانێت کێشه‌ی که‌م ئاوی ئاو ناوچانه چاره‌سه‌ر بکات که له‌م پارێزگایه‌دا که‌م ئاون.
ڕۆحانی له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: به پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی وزه ئێمه له‌مساڵدا زیاتر له ۹۰۰ ملیار تمه‌ن له پارێزگای کوردستان سه‌رمایه‌دانه‌ریمان کردووه که بۆ ساڵی داهاتووش ۸۰۰ ملیار ته‌مه‌نی دیکه بودجه بۆ کاری پیشه‌یی له‌م پارێزگایه‌دا ته‌رخان کراوه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ئاستی ئاوه‌دانی و په‌ره سه‌ندنی ئه‌م پارێزگایه به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رز بکاته‌وه.
|