تاريخ: ۳ آبان ۱۴۰۴ ساعت ۱۸:۱۷ بازدید: 51      نظرات: 0      کد مطلب: 25208
لوقمان محەممەدی ئەقدەم

هەڵەی چاپ یان بە هەڵە نووسین لەسەر تابلۆی تەنیشت گۆڕی بوداق سوڵتان

پێداچوونەوەیەک بە مێژووەکاندا


لەسەر ئەو تابلۆیەی کە لەلای تەنیشت گۆڕی بوداق سوڵتان دانراوە، ساڵی کۆچی دوایی  1012ی هیجری قەمەری نووسراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان و کتیبه‌كان، دروستکردنی پردی سوور هەر لە لایەن خودی بوداق سوڵتانەوە لە ساڵی 1079ی ه.ق بووە، و هەروەها مزگەوتی سووریش لە ساڵی 1089ی ه.ق بونیاد نراوە.

ئەم جیاوازییە گەورە و ئاشکرایە لە نێوان ساڵی کۆچی دوایی کە لەسەر تابلۆکە هاتووە و ساڵی دروستکردنی ئەو دوو شوێنەوارە گرنگەدا، دەری دەخات کە یان هەڵەیەک لە نووسینەوەی مێژووی سەر تابلۆکەدا ڕووی داوە، یان پێویستە قووڵتر لەم بابەتە بڕوانینەوە. ئەگەر بوداق سوڵتان لە ساڵی 1012ی ه.ق کۆچی دوایی کردبێت، ئەوا بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت 67 یان 77 ساڵ دواتر، فەرمانی دروستکردنی ئەو پرد و مزگەوتە گرنگانەی دابێت کە ئێستا بە ناوی ئەوەوە ناسراون.

ئەم ناکۆکییە مێژووییە پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و زانستی هەیە لەلایەن شارەزایانی مێژوو و شوێنەوارناسییەوە. ڕەنگە هۆکارەکەی یەکێک بێت لەمانەی خوارەوە:

هەڵەی چاپ یان هەڵەی نووسین: لەوانەیە لە کاتی دروستکردن یان نووسینەوەی تابلۆکەدا، ژمارەی ساڵەکە بە هەڵە نووسرابێت.

هەڵە لە سەرچاوەکاندا: لەوانەیە ئەو سەرچاوەیەی کە زانیارییەکەی داوەتە دەست ئەوانەی تابلۆکەیان دروست کردووە، خۆی سەرچاوەیەکی هەڵە یان نادروست بووبێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد