ئه‌و ئاماژه‌ی به توانای ۳۰۰ هه‌زار تۆنی به‌رهه‌م هێنانی پۆلی ئێتیلێن له‌م کارگه‌یه کرد و وتی: ئه‌م کارگه‌یه له ژێربینای ۱۲۹ دۆنه‌م که به‌شێکی بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان ته‌رخان بووه، چێ کراوه.
به‌رپرسی ڕێکخراوی پیشه، کانا و بازه‌رگانی کوردستان وتی: له ساڵی ۱۳۸۳وه کاری بینا کردنی ئه‌م کارگه‌یه ده‌ستی پێ کردووه و زیاتر له ۸۰ له سه‌دی بودجه‌که‌شی له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ڕۆحانیدا دابین کراوه.
ئه‌و زیادی کرد: یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کارگه‌ی پێترۆشیمی کوردستان، ئه‌گه‌ری دروست کردنی به‌رهه‌می دیکه‌ی نه‌وتیه. له ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین که کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی پاڵت و چه‌ند به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی نه‌وتیش له ته‌نه‌یشت ئه‌م کارگه‌یه‌دا چێ بکه‌ین.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م کارگه‌یه له سنه و له نزیک گوندی سرنجیانه و به بودجه‌ی هه‌زار و ۴۰۰ ملیار و ۱۴۰ ملیۆن ته‌مه‌ن بینا کراوه و له میانه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌مڕۆی سه‌رۆک کۆمار بۆ سنه به فه‌رمی ده‌کرێته‌وه.
پێش بینی ده‌کرێت که له میانه‌ی سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ پارێزگای کوردستان، پێنج پڕۆژه‌ی ئابووری گه‌وره به بایه‌خی زیاتر له ۲ هه‌زار ملیارد ته‌مه‌ن بکرێته‌وه که هه‌لی کاری بۆ ۱۸۸۴ که‌س له‌م پارێزگایه‌دا ڕه‌خساندووه.