تاريخ: ۲۹ مهر ۱۴۰۴ ساعت ۱۳:۴۳ بازدید: 108      نظرات: 0      کد مطلب: 25192

بۆنەی هونەریی زاگرۆس

24-25ی ڕەزبەری 1404


دوای چەن ساڵێک دابڕان، ئەندامانی هونەری نوێخواز و پێشەنگی کوردستان چالاک بوونەوە و ئەمجارە لەسەر هونەری ژینگەیی و پارێزگاری لە سرووشت و ژینگە یەکەم کۆبوونەوە و چالاکی خۆیان لە گوندی سێ پیرانی سەر بە شاری سنە بەڕێوەبرد. ئەم بۆنەیە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی 24 و 25 ی ڕەزبەری 1404 بەڕێوە چوو و تێیدا کۆمەڵێک هونەرمەندی بەئەزموون و نوێکار دەستیان بە خولقاندنی بەرهەمی هونەری بە مەتریال و کەرەستەی سرووشتی کرد و هەرکام، درووشم و پەیامی خۆی بە بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد، هونەری ECO ART یا  ENVIRONMENT ARهونەری ژینگەیی، لە دەیەی شەستی زایینی دا وەک ستایل و جموجۆڵێکی نوێ و سەردەمیانە بوونی خۆی نیشان دا و لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو هونەرمەندانێکی زۆری بە خۆیەوە سەرقاڵ کرد، کەڵک وەرگرتن لە مەتریالی سرووشتی و تێکەڵاو کردنی بەرهەمی هونەری لە گەڵ سرووشت دەبێتە  هۆی ئاشتبووەوەی مڕۆڤ و ئێکۆسیستەم و ئەو تەنگەژیەی دنیای تەکنۆۆجیا بۆ سرووشت و زەوی و خاک و ئاو و هەوای ساز کردووە و ژیانی مرۆڤ و بوونەوەرەکان و گژ و گیای خستۆتە مەترسی، سەرکۆنە دەکات.

هونەری ژینگەیی دەتوانێ بەرهەڵستێک بێت بۆ قەیرانە دوای لە دوای یەکەکانی ئەم سەردەمە، پیس بوونی ژینگە و زیادەڕۆیی مرۆڤ لە سازدانی بینا و جادە و دەشت و دۆڵ و چیا و بڕین و لەناو بردنی دارو درەخت و گژ و گیا و لە ناو بردنی بوونەوەرە کێویەکان بۆ خزمەت بە سەرمایە و زەبەلاح کردنەوەی پڕۆژە شارستانیەتەکان، قوورساییێکی زەبەلاحی خستۆتە سەر شانی ژینگە و سرووشت.

ئەرکی تاکی هونەرمەند وەدیار خستن و زەق کردنەوەی ئەم کارەساتانەیە کە مرۆڤی ئەمڕۆکە بە بێ لەمپەر پەلاماری دەدا.  ڕووبار و کانیاو و سەرچاوەکانی ئاوی سرووشتی بێ بەزەییانە دەرخواردی مەزرا و کشت و کاڵ دەدرێت و بەرەهەمەکەی، ویشک بوون و قەیرانی ئاوی لێدەبێتەوە.







ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد