تاريخ: ۲۶ مهر ۱۴۰۴ ساعت ۱۸:۱۰ بازدید: 52      نظرات: 0      کد مطلب: 25175

پەیامی کۆمەڵی مامۆستایانی ئایینی پیرانشار بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور موحەممەدتاهیر عەبباسی ڕاد


 (بەناوی بەرزەناوی بێ هاوتا)

«يا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلى رَبِّكِ راضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبادِي وَ ادْخُلِي جَنَّتِي »

مرۆڤ دۆستی و خێرخوازی و چاکەکاری، بێ شک سەرچاوە لە چاوگی ئیمان و هۆگرایەتی بە خوا و پێغەمبەری مێهرەبانەوە "د.خ" دەگرێ. ئیمان و کرداری مرۆڤ بە هەرشێوەیەک خۆی دەرخا، دەگەڕێتەوە سەر خۆ بە دەروەست زانینی مڕۆڤی ئیماندار بە بارەگای خوا کە ئەو دەروەستییەش خۆی بە شێوازگەلی جۆاروجۆر نیشان دەدا. حەقیقەتی پرسەکە لە شوێنێکدا دەبێ سوراغی بگیرێ کە مرۆڤێکی بەرز و زانستوان و پزیشک، لە توانایی و پوتانسییەلە ئینسانییەکانی خۆی، ئەوپەڕی مایە دانێ و بیانخاتە ژێر خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتییەوە کە ئەوەش هەنگاوی یەکەمە بۆ چوونەژوور لە دەرگای ڕەزامەندی یەزدانی مەزنەوە. وەگەڕ خستنی ئەو زەرفییەت و پوتانسییەلە ئینسانییانە یەک لەو هەمووە سەرێتییە بوو کە بەڕێزی خوالێخۆشبوو "دوکتۆر حاجی موحەممەدتاهیر عەبباسی ڕاد" هیچکات لێی نەپرینگایەوە و هاوکات بە تەواوی وزە و تواناییەوە، زانستی خستە سەر ڕێبازی مرۆڤدۆستی و ئینسانییەتەوە. کۆمەڵی مامۆستایانی ئایینی پیرانشار و هەروەها مەدرەسەی زانستەئایینییەکانی سەلاحەددین ئەییووبی پیرانشار، وێڕای ئەوەی خۆیان بە هاوبەشی خەمی کۆمەڵگای کوردەواری دەزانن هاوکات ئاواتی ئەوەیان هەیە کە ڕووحی دوکتۆر "حاجی موحەممەدتاهیر عەبباسی ڕاد"، بکەوێتە ژێر ڕێژنەی ڕەحمەتی ئیلاهی و شەفاعەتی پێغەمبەری نازدار"د.خ". بەو بۆنەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی کۆمەڵگای کوردەواری و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و لەبارەگای خوای مێهرەبان ئاواتەخوازی سەبر و سێبوورین بۆیان.

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

کۆمەڵی مامۆستایانی ئایینی پیرانشار

مەدرەسەی زانستەئایینییەکانی سەلاحەددینی ئەییووبی پیرانشار

ڕێکەوتی 26ی ڕەزبەری 2725 ی کوردی




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد