تاريخ: ۱۵ مهر ۱۴۰۴ ساعت ۱۱:۳۷ بازدید: 299      نظرات: 0      کد مطلب: 25122
گوڵاڵە ستاوەند

مەیدانی بە گوڵ و ڕیحانە


لە ناو دڵی بازاڕێدا، مەیدانی قەپانی کۆن و سەرای شافعی، کە پێشتر کاروانسەرا بووە ئەو شوێنەی دەنگی چرپە و ورتە و ڕوانین و فرۆش و کڕیار و مامڵەی لێوە دی، ڕەنگ و بۆنی بەهاری گرتووە.

مەیدانێکی بچوک بەڵام پڕ لە شیینایی و فێنکی و هێمنی. مەیدانێکی چوار دەورەی دووکان و خشت و بەرد و ئاسن بوو ئێستا بە بۆنی خۆش و ڕەنگ و تەڕایی، ڕووحی وەبەر هاتووە و غەمڵیوە. یەک دوو دووکانداری دڵسۆز و بەزەوق، کە لە دایکی زەوی ژیانەوە و پاراستن فێر بوون قۆڵی جوانکاری و پاراستنیان لێهەڵماڵیوە بۆ ڕازاندنەوەی دیمەنی بەرچاوی خۆیان و دانی هەستی خۆش بە ڕیبوارانی دەوری ئەو مەیدانە. هەنگاوەکانت گشت بن کاتێ دەگەییە ئەو مەیدانە هەر لە خۆوە شل دەبێوە و چاوەکانت بە هێمنی حوکمی ڕاوەستان دەدات، تێر دەڕوانی لە سەوز و سوور و زەرد و پەمەیی، فێنکی هەڵدەمژی پڕ بە سییەکانت و بینە دەکێشی و بزەی تاراو دەنیشێتەوە سەر دەم و بۆ ساتێ ئۆخژنێک دە تەواوی لەشت دادەگەڕێ. بڵێی دا چاندنی تۆوی گوڵان و دار چەقاندن و چیمەن و سەوزایی تەنیا کارێک بێ ئەو دوکاندارە بە سەلیقەیە کردبێتی یان ڕووحی تازەیی و زیندووی و ژیانەوە و ژیانی داوە بە دڵی بازار و خەڵکی ماندووی لە هەڵات هەڵاتی ژیانی بەپەلە و ڕاکە ڕاک؟!

تۆ بڵێی هەموومان نەتوانیین بە کات دانان و گرینگی دان بە دەوروو پشتی خۆمان بەشێ لە شار جوانتر و دڵاوێنتر بکەین؟ من و منداڵەکانم چەند ساتێ لەو بەهارە بۆن خۆش و ڕازاوەیە ماینەوە و چەند وێنەمان گرت و دەگەڵ ئاغای حەسەنخاڵی و ئاغایەکی دیکە کە بەداخەوە ناوەکەیمان نەپرسی وتووێژمان کرد. پێم خۆش بوو دەستخۆشانە و ماندوو نەبوونێکیان لێبکەم بۆ ئەو هەمۆ زەحمەت و چالاکییە کە زۆر دڵسۆزانە و خۆنەویستانە ئەو مەیدانەیان بە گوڵ غەمڵاندووە. وێنەیان زۆر بێ.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد