تاريخ: ۲۳ شهریور ۱۴۰۴ ساعت ۱۸:۴۱ | بازدید: 152 نظرات: 0 کد مطلب: 25023 |
شێعر
ده‌ڵێن حوببی وه‌ته‌ن ئیمان و دینه
چ پیرۆزه له لام ئه‌م سه‌رزه‌وینه
نموونه‌ی که‌وسه‌ره ئه‌و ئاوه پاکه‌ی
سه‌ری به‌رزه سه‌ری لوتکه‌ی چیاکه‌ی
سروودی قه‌ڵبه‌زه‌ی کانیاوه‌کانی
سروودی عه‌شقی خاکه گه‌ر بزانی
خرۆشی چۆم و ئاوهه‌ڵدێری به‌رزی
خرۆشی خێڵی لاوانی به ته‌رزی
چڕ و لێڕ و هه‌واری خه‌م ڕه‌وێنه
چ بێژم جه‌ننه‌ته وه‌ڵڵا به وێنه
✨
مه‌هاباد و قه‌ڵای هۆنه‌ی ببینه
که به‌ردی شووره‌که‌ی عه‌شق و ئه‌وینه
مه‌هاباد شاری گه‌وره و گه‌وره مه‌ردان
له به‌رزی سه‌ر، سه‌ری داوه له هه‌ردان
چه‌نێ ناوی هونه‌رمه‌ندیم له سه‌ر دا
که ده‌ترووسکێن له ئاسمانی هونه‌ردا:
مه‌هاباد شاری هێمن، خاڵه‌مینه
هه‌ژاری گه‌وره شاعیری ببینه
مه‌هاباد بێشکه‌که‌ی ماملێ و قه‌تاره
چ پیرۆزه خودا ئه‌م گه‌وره شاره
محه‌ممه‌د، ئه‌حمه‌د و فه‌تتاحی قازی
که کورد بی تا ئه‌به‌د پێیان ده‌نازی
محه‌ممه‌د به‌هره‌وه‌ر، جامی، حیسامی
زه‌بیحی، شێخی بابا، مه‌جدی نامی
حه‌ریقی و مسته‌فا شه‌وقی، وه‌فایی
مه‌لا مارف، گوڵۆڵانی، فه‌دایی
بوداق سوڵتان، عه‌زیزخان، ئیبنی ئاده‌م
به سه‌د نیچه و فرۆیدی خه‌ڵکی ناده‌م
هه‌ساره‌ن وا له ئاسمانی هونه‌ر دا
ده‌بێ ناویان بپارێزین له سه‌ر دا
✨
که پێنووسم خه‌یاڵی لێ ده‌چۆڕێ
دڵی که‌یلی حه‌زم حاڵی ده‌گۆڕێ
خودانی خۆشه‌ویستی مه‌ستی مه‌سته
چڕینی شیعره شینێکی مه‌به‌سته
له چاوی خامه‌که‌م ئه‌سرین ده‌بارێ
له لانه‌ی دڵ مه‌لی شادی ده‌تارێ
هوزاری هه‌سته‌که‌م مات و حه‌زینه
له ڕۆژی جێژنه ناکا، ماته‌مینه
له باخان دێ سه‌دای گریان و شینه
خه‌زانی خه‌م خه‌ریکی گوڵ چنینه
هه‌واڵی کۆچ ده‌با سروه‌ی به‌یانی
گه‌زیزه‌ش زیزه نازانم ده‌زانی؟!
له ئاسۆی دووره ده‌ست ئاوا بوو خۆرێ
له چاوانم به ڕیز فرمێسک ده‌تۆرێ
خه‌یاڵی ئاگرین سڕ بوو له سه‌رمان
له با بیستی هه‌واڵی کۆچ و هیجران
دڵی که‌یلی ئه‌وینی برد به‌ره‌و گۆڕ
دڵی چی؟ هه‌گبه‌یه‌ک ئازار و ناسۆڕ
له گوێچکه‌م دایه ئاڵقه‌ی په‌ندی هێمن
ئاخر له گوێن چرا ڕووناکی ڕێمن:
"هونه‌رمه‌ندی و ژیانی خۆش مه‌حاڵه
هونه‌رمه‌ند ڕه‌نجه‌ڕۆیه و ژینی تاڵه"
به زه‌خمه‌ی عوده‌که‌ی ڕازی زڕاوه
ببیسن چی ده‌ڵێ ئه‌م گه‌وره پیاوه:
"دڵم مه‌ستی خه‌یاڵی ئاگرینه
خه‌ریکی ئاه و ناڵین و گرینه
که ئاواره و په‌رێشانت نه‌دیوه
وه‌ره سه‌ودا سه‌ری عاشق ببینه".